هادی عامری: تورکیا هێرش دەکاتە سەر شەنگال و ئێمە ئامادەی بەرگرین

سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح ئاشکرای دەکات، سوپای تورکیا بەنیازە هێرش بکاتە سەر شەنگال، بەڵام ئەوان ئامادەکارییان کردووە کە بەرگری لەو قەزایە بکەن.

لە بەیاننامەیەکدا، هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح و سەرکردەی سەربازیی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، ” زانیاری وردی هه‌واڵگری و پشتڕاستكراوه‌مان پێگه‌یشتووه‌ كه‌ سوپای توركیا به‌رنامه‌ی هه‌یه‌ هێرشبكاته‌ سه‌ر چیای شه‌نگال و داگیركاری ئه‌نجامبدات و پێویستە حکومەتی سوپای عێراقیش هەموو ئامادەکارییەکان بکات”.

عامری لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، ” هێزه‌ چه‌كداره‌كان و حه‌شدی شه‌عبییش ئاماده‌ن به‌رگری لە شه‌نگال بكه‌ن و پێویسته‌ حكومه‌تی توركیا كۆتایی به‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ دوژمنكارانه‌یه‌ی به‌رامبه‌ر خاكی عێراق بهێنێت، چونكه‌ خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردو وڵات ناكات و كاریگه‌ری خراپیان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌بێت”.

عامری ئاماژەی بەوەشکردووە، ” چاوه‌ڕوانبوین توركیا به‌ ته‌واوه‌تی له‌خاكی عێراق بكشێته‌وه‌، به‌تایبه‌ت له‌ ناوچه‌كانی به‌عشیقه‌ و ئه‌و هێڵه‌ سنوریانه‌شی كه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردودا داگیریكردون، نه‌ك داگیركاری زیاتر ئه‌نجام بدات”.

لەلایەکی دیکەوە میدیا عێراقییەکان ئاشکرایان کردووە، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و هاکان فیدان، سەرۆکی دەزگای هەواڵگیری تورکیا “میت” پەیوەندییەکی تەلەفونیان ئەنجامداوە تا تورکیا ڕازی ببێت بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە خاکی عێراقدا.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) مانچستەر سیتی دوای لیڤەرپوڵ، تۆتنهامی مۆرینیۆشی کوتا بەزەویدا

بابەتی دواتر

كەلار.. سێ خوێندكار تووشی كۆرۆنا بوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی هێلكە بەرزبووەوە 

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ماوەی چەند ڕۆژێكە نرخی هێلكە لە بازاڕدا بەرزبووەتەوە و دەشڵێت، “لەگەڵ خاوەنی…
Total
0
Share