(ڤیدیۆ) مانچستەر سیتی دوای لیڤەرپوڵ، تۆتنهامی مۆرینیۆشی کوتا بەزەویدا

مانچستەر سیتی یاری لوتکەی لە تۆتنهام بردەوە

ئەمشەو، شەممە یانەی مانچستەر سیتی یاری هەفتەی 24ی پریمەرلیگی بەرانبەر تۆتنهام هۆتسپێرز ئەنجامدا و بردنەوەیەکی گەورەی تۆمارکرد.

سیتی گواردیۆلا لە ئیتیحاد ستادیەم میوانداری تۆتنهامی مۆرینیۆی کرد و یاری نێوانیان بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندی یانەی خانەخوێ کۆتاییهات.

گۆڵەکان لە خولەکەکانی 23 و 50 و 66 لەلایەن ڕۆدریگۆ هێرناندێز (لێدانی سزا) و ئیلکای گۆندوگانەوە (دوو گۆڵ) تۆمارکران، لە بەرامبەر هێزی سیتیزندا ئەستێرەکانی سپێرز هەوڵیاندا لە کۆتاییەکانی تایمی دووەمدا ئەنجامەکە یەکسانبکەنەوە، بەڵام سەرجەم هەوڵەکانیان بێسود بوو و یارییەکە (2-0) کۆتاییهات.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەی مانچستەر سیتی لە کۆی 23 یاری ئەم وەرزە (2020/2021) ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 53 و لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی یانەکانی پریمەرلیگ و بە جیاوازی حەوت خاڵ لەگەڵ نزیکترین ڕکابەری کە لیستەر سیتیە جێگیربوو، یانەی تۆتنهامیش بە 36 خاڵەوە لە پلەی هەشتەمی ڕیزبەندی هاوشێوەی هەفتەی ڕابردوو بەردەوامبوو.

بابەتی پێشتر

"تا شەقامەكانمان پانتر و باشتر بن ڕوداوی زیاتریان لێدەكەوێتەوە"

بابەتی دواتر

هادی عامری: تورکیا هێرش دەکاتە سەر شەنگال و ئێمە ئامادەی بەرگرین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share