سەدر هەڵوێستی خۆی لەبارەی سەردانی پاپای ڤاتیكان بۆ عێراق ڕاگەیاند

موقتەدا سەدر لە ڕاگەیەندراوێكدا، پێشوازیی خۆی بۆ هاتنی پاپای ڤاتیكان دەربڕی و ئاماژەی بەوەكردووە، “سەردانی پاپا بۆ عێراق پێشوازی لێكراوە”.

ئەمڕۆ شەممە 13ی شوبات، لە تویتەری خۆیەوە، موقتەدا سەدر، سەرۆكی ڕەوتی سەدر نوسیویەتی، “بیستوومە هەندێك دژی سەردانەكەی پاپان بۆ عێراق”.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، “دەڵێم، كرانەوەی ئاینەكان كارێكی زۆر باشە، سەردانی پاپا بۆ عێراق پێشوازی لێكراوە و دڵمان بەر لە دەرگاكان كراوەیە بۆی”.

ئەوەشی ڕاگەیاندووە، “نەجەفی پیرۆز پایتەختی ئاینەكانە و بەخێربێت وەك كەسێك كە خۆشەویستی بۆ ئاشتی هەیە”.

سەدر لەو ڕاگەیەندراوەدا ئاماژەی بەوەشكردووە، “سڵاوی خوا لە شوێنكەوتووانی پێغەمبەر عیسا و پێغەمبەر موسا، نەك ئەوانەی كە دووژمنایەتی ئاینەكانیان ڕاگەیاندووە، وەك سەهیۆنییەكان، ئەوانەی شوێنكەوتەی پێغەمبەر محەمەدن لە ئاشتی و ئیسلام براتانن”.

پێشتر ئەوە بڵاوكرایەوە، بڕیارە لە 5ی ئازار پاپای ڤاتیكان لە سەردانێكی چاوەڕوانكراودا بگاتە بەغداد.

ڕۆژی پێنجشەممە 11ی شوبات، شاندێكی پاپا فرانسیس ڤاتیكان گەیشتنە پارێزگای نەجەف.

مەبەست لە سەردانی ئەو شاندەش، ئامادەكاریی پێشوەختەیە بۆ گەیشتنی پاپای ڤاتیكان بە عێراق، كە سەردانی نەجەفیش دەكات.

بابەتی پێشتر

چیای گارە.. لە دیوێکی شەڕەتۆپەڵە و لە دیوەکەی تری ڕوبەڕوبوونەوەی سەربازی

بابەتی دواتر

کچێک لە سلێمانی خۆی خنکاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شەپۆلێكی خۆڵبارین بەغدادی گرتەوە

شەپۆلێكی خۆڵبارین بەغدادی پایتەختی گرتەوە و ئاستی بینینی كەمكردووەتەوە. میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ هەینی شەپۆلێكی خۆڵبارینی بەهێز…
Total
0
Share