کچێک لە سلێمانی خۆی خنکاند

ئێوارەی ئەمڕۆ کچێکی تەمەن 28  ساڵ لە ماڵەکەیاندا بە مردووی دۆزراوەتەوە و لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانیش دەیسەلمێنن خۆی خنکاندووە، ئەمە وتەی بەڕێوبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانییە.

سامان نادر، بەڕێوبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرا، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ” کچێک بەناوی (ک،ن) تەمەن 28 ساڵ ئێوارەی ئەمڕۆ 13 ی شوبات، لە ماڵەکەی خۆیان کە لەگەڵ دایکیدا ژیاوە بە پەت خۆی خنکاندووە”.

بە پێی زانیارییەکان دایک و باوکی ئەو کچە ماوەیەک پێش ئێستا لە یەک جیابوونەتەوە و کچەکە لەگەڵ دایکیدا ژیاوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی کەلار لەبارەی داخستنی شەقامێکەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەلار رایدەگەیەنێت، “بەشی دووەمی شەقامی سەرەکی (کەلار _کفری) دادەخرێت”. راگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەلار لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەڵەبجە: لە رۆژی یەکشەممەوە دەست بە دابەشکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، لە رۆژی یەکشەممەوە دەست بە دابەشکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێلی هەڵەبجە دەکرێت. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە لە…
Total
0
Share