شاندێکی هەرێم گەیشتە بەغداد

ئەمڕۆ شاندێکی هەرێم بە سەرۆکایەتی وەزیری تەندروستی گەیشتە بەغداد و لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆدەبنەوە.

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم، ئەمڕۆ شاندێکی هەرێم بە سەرۆکایەتی سامان بەرزنجی گەیشتە بەغداد و لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆدەبنەوە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەکە، دابینکردنی زیاتری دەرمان و پێداویستی پزیشکی و بەشە بودجەی هەرێم لە بودجەی حاکیمە و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی تەندروستی و خزمەتگوزاری تەندروستیی ئاوارە و پەناهەندەکان و پڕۆژەکانی نیشتمانیی نێودەوڵەتی لەبواری تەندروستی و چەندین بابەتی دیکەی پەیوەست بە خزمەتگوزاری تەندروستی بابەتی کۆبوونەوەی شاندی هەرێم دەبن لەگەڵ سودانی.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share