پۆلیسی میسان: گەنجێک باوکی بە بەنزین سوتاند و دەستگیرکرا

بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی میسان، ئەمڕۆ سێشەممە 9ی شوبات ڕایگەیاند کە گەنجێکیان دەستگیرکردووە باوکی خۆی بە بەنزین سوتاندووە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا پۆلیسی میسان ئاشکرایکرد، “گەنجێکیان دەستگیرکردووە کە تۆمەتبارە بە ئاگر بەردان لە جەستەی باوکی لە کاتێکدا لە ماڵەکەیدا نوستبوو، تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە بەمەبەستی لێکۆڵینەوە”.

پۆلیسی میسان ڕایگەیاندووە کە ئەو کوڕە بەنزینی بە باوکیدا کردووە و ئاگری لە جەستەی بەرداوە، بەڵام لەلایەن دراوسێکانییەوە بەهانایەوە هاتوون و گەیەنراوەتە نەخۆشخانە.

بەپێی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس، ڕوداوەکە بەهۆی ناکۆکی خێزانی بووە لەنێوان ئەو کوڕ و باوکە بۆیە هەستاوە بە ئەنجامدانی ئەو تاوانە.

پۆلیس جەخت لە بەردەوامی لێکۆڵینوەکان و بەسزا گەیاندنی ئەو تۆمەتبارە دەکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: ناردنی 200 ملیار دینارەكە خۆبەزلزانیی حكومەتە و پێشێلكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵییە

پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، ناردنی 200 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان، خۆبەزلزانیی حكومەتە و ئاڵنگارییەكی ڕوونی بڕیارەكانی…
زیاتر ببینە

دژه‌تیرۆری عێراق ده‌ستگیركردنى 13 چه‌كدارى داعشی ڕاگه‌یاند

دژه‌تیرۆری عێراق ڕایگه‌یاند، له‌ چه‌ند ئۆپه‌راسیۆنێكدا توانیویانه‌ 13 تیرۆرست ده‌ستگیربكه‌ن، كه‌ چواریان سه‌ركرده‌ى داعش بوون. له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا دژه‌تیرۆری…
Total
0
Share