تورکیا ڤیدیۆی ساتی دەستگیرکردنی دیبلۆماتکارە ئێرانییەکەی بڵاوکردەوە

دوای ئەوەی ڕۆژنامەی دەیلی سەباحی تورکی ڕایگەیاند، محەمەد ڕەزا ناسرزادە، دیبلۆماتکاری ئێرانی لە کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە تورکیا بە تۆمەتی کوشتنی گەنجێکی ئێرانی دەستگیرکراوە وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەواڵەکەی ڕەتکردەوە و تورکیاش ڤیدیۆی دەستگیرکردنەکەی بڵاوکردەوە.

بەپێی ئەو ڤیدیۆیەی کە ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵۆی تورکی بڵاویکردووەتەوە، دەردەکەوێت محەمەد ڕەزا ناسرزادە لە شوێنی پشکینینی پاسپۆرت لە فڕۆکەخانەی ئیستەنبول دەردەکەوێت و کەسێک چاودێری دەکات، دواتر لەلایەن سێ پۆلیسەوە دەستگیر دەکرێت.

ڕۆژنامەی دەیلی سەباحی تورکی ڕۆژی 11 ی شوبات، بڵاویکردووەتەوە، “سەرەتای ئەم هەفتەیە مەحمود ڕەزا ناسرزادە، دیبلۆماتکاری ئێرانی لە کونسوڵخانەی ئێران لە تورکیا لەسەر کوشتنی چالاکێکی وڵاتەکەی لە ساڵی 2019 دا دەستگیرکراوە.

محەمەد ڕەزا ناسرزادە تەمەنی 43 ساڵە و تۆمەتبارکراوە کە پلانیداناوە بۆ کەسێک بەناوی عەلی ئەسفنجانی تا هاوکاری  مەسعود مەولەوی بکات ئێران جێبهێڵێت و ڕوبکاتە تورکیا تا لەو وڵاتە بیکوژن.

مەسعود مەولەوی، لە ساڵی 2019 دا لە ناوچەی شیشلی ئیستەنبول تەقەی لێکرا و دوو فیشەکی بەرکەوت و گیانی لە دەستدا.

بەپێی زانیارییەکان مەسعود مەولەوی کارمەندی پێشوتری وەزارەتی ئیتڵاعات بووە و دوای گەیشتنی بە تورکیا دەستیکردووە بە ئامادەکاری بۆ ئاشکراکردنی چەندین بەڵگە لەسەر حکومەتی ئێران.

ئەگەرچی دیبلۆماتە ئێرانییەکە دەڵێت کاتێک مەسعود کوژراوە ئەو لە خاکی تورکیادا نەبووە، بەڵام ڕۆژنامە تورکییەکە ئاماژە بەوەدەکات کاتێک بکوژی مەسعود گەڕاوەتەوە بۆ ئێران دیبلۆماتە ئێرانییەکە لە فڕۆکەخانە پێشوازی لێکردووە.

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆ.. لە سنووری نێوان ئێران و ئەفغانستان ئاگرێكی گەورە كەوتەوە

بابەتی دواتر

غەڕناتە 1-2 ئەتلەتیکۆ مەدرید

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەزایەکی ڕووسی ئامانجی تورکیا لە کردنەوەی بارەگایەکی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی هاوبەش لەگەڵ قەتەر ئاشکرادەکات

وەزیری بەرگریی قەتەر، خالد بن محەممەد عەتییە و وەزیری بەرگریی تورکیا خولووسی ئاکار، بارەگایەکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشیان لە بنکەی…
Total
0
Share