ڤیدیۆ.. لە سنووری نێوان ئێران و ئەفغانستان ئاگرێكی گەورە كەوتەوە

بەبێ ئەوەی هۆكارەكەی بزاندرێت، لە خاڵێكی سنووریی نێوان ئەفغانستان و ئێران ژمارەیەك تانكەر گڕیان گرت.

ئاژانسی فارس نیوزی ئێرانی ئاشكرایكردووە، ئەمڕۆ شەممە 13ی شوبات لە خاڵی سنووریی “ئیسلام قەلعە” لەنێوان هەردوو وڵاتی ئێران و ئەفغانستان ژمارەیەك تانكەر ئاگریان گرتووە.

ئاژانسەكە ڤیدیۆی ئاگرەكەی بڵاوكردووەتەوە، وەك دەردەكەوێت ئاگرێكی زەبەلاح بەهۆی گڕگرتنی تانكەرەكان دروست بووە.

ئاژانسە ئێرانییەكە و تۆڵۆ نیوزی ئەفغانیش باسیان لەوە كردووە، تا ئێستا هۆكاری ئەو ئاگرە ئاشكرا نەبووە، بەڵام هەردوو وڵات داوایان لە یەكتر كردووە فریای دۆخەكە بكەون.

هەرچەندە ئاماژە بەوە كراوە كە ژمارەك كەس بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە، بەڵام دەرئەنجامی كۆتایی زیانەكان نەخراونەتەڕوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپای ئیسرائیل: هێرشی فراوانمان کردەسەر ناوەندەکانی بەرهەمهێنانی مووشەکی بالیستی لە ئێران

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو هێرشی فراوانیان بۆسەر چەندین ئامانج لە ئـ.ـێران ئەنجامداوە، لەنێویاندا، بنکەی بەرهەمهێنانی مووشەکی بالیستی.…
زیاتر ببینە

ئەمنستی: بریندارەکانی نەغەدە لەترسی دەستگیركردنیان نەچوونەتە نەخۆشخانە

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی “ئەمنستی ئینتەرناشناڵ” ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی ڕووداوەكانی چەند ڕۆژی ڕابردووی شاری نەغەدە-ی ڕۆژهەڵاتی كوردستان-ـەوە بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند،…
Total
0
Share