(ڤیدیۆ) لیستەر لە 10 خولەکدا ڕیمۆنتادای بەسەر لیڤەرپوڵدا کرد

لیستەر سیتی سەرکەوتنێکی گەورەی بەرانبەر لیڤەرپوڵ تۆمارکرد

ئەمڕۆ، شەممە یانەی لیستەر سیتی یاری هەفتەی 24ی پریمەرلیگی بەرانبەر لیڤەرپوڵ ئەنجامدا و بردنەوەی تۆمارکرد.

لیستەر سیتی برێندان ڕۆجەرز لە واڵکەرز ستادیەم میوانداری لیڤەرپوڵی کرد و یاری نێوانیان بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک لە بەرژەوەندی یانەی خانەخوێ کۆتاییهات.

گۆڵەکەی “ڕێدز” لە خولەکی 67 لەلایەن محەمەد سەڵاح، گۆڵەکانی لیستەر لە خولەکەکانی 80 و 81 و 85 لەلایەن جەیمس مادیسۆن، جەیمی ڤاردی، هارڤی بارنسەوە تۆمارکران.

https://streamable.com/ifn6zr

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەی لیڤەرپوڵ لە کۆی 24 یاری ئەم وەرزە (2020/2021) ژمارەی خاڵەکانی لە (40)دا وەستایەوە و لە پلەی چوارەمدا جێگیربوو، لە بەرانبەردا یانەی لیستەر سیتی ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 46 و بە شێوەیەکی کاتیی گەڕایەوە دووەمی ڕیزبەندی یانەکانی پریمەرلیگ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“ویستم په‌یوه‌ندی به‌ ڕیاڵه‌وه‌ بکه‌م، به‌ڵام پێیان وتم شایسته‌ نیت”

ئه‌ستێره‌ی لاوی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌، پێدری له‌ چاوپێکه‌وتنێکدا ڕایده‌گه‌یه‌نیت، که‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ هه‌وڵیداوه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیاڵ مه‌دریده‌وه‌ بکات و…
Total
0
Share