(ڤیدیۆ) بایرن میونشن لیڤەرکوزنی گۆڵبارانکرد

ئەمڕۆ یەکشەممە، یانەی بایرن میونشن ڕووبەڕووبوونەوەی هەفتەی هەشتەمی خولی ئەڵمانیای بەرامبەر یانەی بایەرلیڤەرکوزن ئەنجامدا و بردنەوەیەکی گەورەی تۆمارکرد.

بایرنی پاڵەوانی ئەڵمانیا لە یاریگای بای ئارینا بووە میوانی بایەر لیڤەرکوزن، یاریی نێوانیان بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک کۆتاییهات.

گۆڵەکانی باڤاری لە خولەکەکانی چوار، 30، 34، 35، 37 لەلایەن ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی (دوو گۆڵ)، تۆماس مولەر، سێرج گنابری (دوو گۆڵ) تۆمارکران، گۆڵەکەی لیڤەرکوزنیش لە خولەکی 55 لەلایەن پاتریک چیکەوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، بایرن میونشن لە کۆی هەشت ڕووبەڕووبوونەوەی وەرزی 2021-2022 ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 19 و لوتکەی ڕیزبەندی یانەکانی بوندس لیگای گرتەوە، یانەی لیڤەرکوزنیش بە 16 خاڵەوە لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندییدا جێگیربوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کریستیانۆ لە کەرەنتینەوە پەیامی گەیاندە یاریزانانی یونایتد

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەڕێگەی برونۆ فێرناندێزی هاونیشتیمانییەوە، پەیامێکی ئاڕاستەی ژووری جلگۆڕینەکانی مانچستەر یونایتد کردووە. ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی ئاشکرایکردووە،…
Total
0
Share