(ڤیدیۆ) سڕبیا و کامیرۆن بە سێ گۆڵ یەکسانبوون

لە چێوەی یارییەکانی گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی قەتەر 2022، هەڵبژاردەکانی سڕبیا و کامیرۆن یەکسانبوونیان تۆمارکرد.‏

ئەمڕۆ دووشەممە، لە یاریگای (استاد الجنوب) و لە چێوەی یارییەکانی گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیال، هەڵبژاردەکانی سڕبیا و کامیرۆن یەکسانبوونیان بە ئەنجامی (3-3) تۆمارکرد.‏

گۆڵەکانی سڕبیا لە خولەکەکانی 45، 45، 53 لەلایەن ستراهینیا پاڤلۆڤیچ، سێرجی میلینکۆڤیچ ساڤیچ، ئەلیکساندەر میترۆڤیچەوە تۆمارکران، گۆڵەکانی کامیرۆن لە خولەکەکانی 29، 64، 66 لەلایەن جان کارڵ کاستیلیتۆ، ڤنسنت ئەبوبەکر، ئێریک مۆتینگەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، هەردوو هەڵبژاردەی سڕبیا و کامیرۆن خاڵیکیان کۆکردەوە و دوایین پلەی ڕیزبەندیی کۆمەڵەکەیان گرت، لە هەمان کۆمەڵەدا بەڕازیل و سویسرا خاوەنی سێ خاڵن و بڕیارە ئەمشەو کاتژمێر (07:00) بە کاتی هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووببنەوە.

بابەتی پێشتر

ژنە چالاکوانێك بە تۆمەتی "سووكایەتیكردن" بە کوڕێک دەستگیركرا

بابەتی دواتر

وەزارەتی پەروەردە کاتی تاقیکردنەوەی زمانی کوردیی خوێندنگە ناحکومییەکانی ئاشکراکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئارسیناڵ چاوەڕوانی جیسۆزە

یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی گابریێل جیسۆز لە یانەی مانچستەر سیتییەوە چڕ کردووەتەوە. “فووتبۆڵ لەندەن” بڵاویکردووەتەوە، بەڕێوەبەرانی…
Total
0
Share