ڤیدیۆ.. کوردێک ناوی چووە کتێبی گینسەوە

عەلیڕەزا بیرانوەند، گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئێران و بە ڕەگەز کورد، لە یارییەكی نێوان ‏ئێران و کۆریای باشوور، بەهۆی هەڵدانی تۆپێک بە دەست، ناوی چووە کتێبی گینسەوە.‏

عەلیڕەزا بیرانوەند، لە یاری نێوان کۆریای باشوورو ئێران لە ساڵی 2016دا تۆپێکی بە ‏درێژایی 61 مەتر و 66 سانتیمەتر هەڵدا بۆ هێرشبەرانی هەڵبژاردەکەی، ئەوەش بووە ‏ڕیکۆردی درێژترین هەڵدانی دەست لەناو گۆڵپارێزانی جیهاندا.‏

عەلیڕەزا بیرانوەند لە یارییەكی نێوان عێراق و ئێرانیشدا، دیسانەوە تۆپێکی هاوشێوەی بۆ ‏هێرشبەرانی هەڵبژاردەکەی هەڵدا، کە هاوشێوەی ئەوەی یارییەکەی کۆریا بوو.‏

ئەو گۆڵپارێزە کوردە، تەنها لە سنووری یانەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ‏نەماوەتەوە و ئێستا بە خواستن یاری بۆ یانەی بواڤێستا-ی پۆرتوگالی دەکات.‏

گۆڵپارێزەکەی ئێران لە چەندین چاوپێکەوتنیدا وتوویەتی، ئەو بەڕەگەز “لەک”ــە، کە لە ‏بناغەدا لەکییەکانیش کوردن و بەهۆکاری جوگرافیا و دۆخی مێژووی خۆیان بە دابڕاو لە ‏کوردەکان دەزانن.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێبوار ستار: جێگری دووەمی سەرۆكی پارتی لە بانگەشە باسی ئازادیی دەکات کەچی لە ناوچەکانی خۆیان دەستی ناوەتە بینی خەڵکەوە

رێبوار ستار رایگەیاند، لە وتارەكەی جێگری دووەمی سەرۆكی پارتی لەكاتی بانگەشەدا، شتگەلێكی باسدەكرد لە فەرهەنگی ئەودا جێگەی نەدەبووەوە،…
Total
0
Share