چەكدارانی حوسی ئاشكرایان كردووە، ئەمڕۆ لە پەلامارێكدا فڕۆكەخانەی ئەبهای سعودییەیان بە ئامانج گرتووە.
یەحیا سەریع، وتەبێژی سەربازیی حوسییەكان لە تویتەر نوسیویەتی، “هێزە ئاسمانییەكانی سەربە حوسییەكان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە هێرشێكدا ئامانجێكی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی ئەبهای لە سعودیە كردە ئامانج”.
ئاماژەی بەوەشكردووە، “لە وەڵامی هێرەش و ئاڵۆزییە سەربازییەكان و گەمارۆ بەردەوامەكانی سەر یەمەن ئەو هێرشە ئەنجامدراوە”.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، “ئەو فڕۆكەیەی هێرشەكەی پێ ئەنجامدراوە لە جۆری سەماد سێ بووە، كە بە وردیی ئامانجەكانی پێكاوە”.
لای خۆشییەوە هەر ئەمڕۆ، هاوپەیمانیی عەرەبی كە سعودیە سەركردایەتی دەكات ئاشكرایكردووە، ئەو فڕۆكەخانەیە بە ئامانج گیراوە.
رداً على غارات العدوان وتصعيده العسكري وحصاره المتواصل على شعبنا اليمني نفذ سلاح الجو المسير ظهر اليوم السبت عملية هجومية على هدف هام بمطار أبها الدولي بطائرة من نوع صماد 3 وكانت الإصابة دقيقة بفضل الله.
— العميد يحيى سريع (@army21ye) February 13, 2021