لە عێراق قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەندرا

لیژنەی باڵای تەندروستیی عێراق قەدەغەی هاتوچۆی سنورداری ڕاگەیاند و بڕیارە لە کاتژمێر 8ی ئێوارەوە تا کاتژمێر 5ی بەیانی بێت.

بەپێی بەیاننامەی لیژنەکە قەدەغەکە لە ڕۆژی 18 ی ئەم مانگەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە جێبەجێدەکرێت، وەک ڕێگرییەک لە تەشەنەسەندنی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا.

بەپێی ڕێنماییە تازەکانی لیژنەی باڵای تەندروستی عێراق، هەموو شوێنە ئاینییەکان دادەخرێن و ئاهەنگگێران و کۆبوونەوەی کۆمەڵایەتیش قەدەغەدەکرێت.

لە ڕێنماییەکاندا ئاماژە بەوەشکراوە کە جگە لە قۆناغی کۆتایی پزیشکی هەموو قۆناغەکانی خویندن بە ئۆنلاین بەڕێوەدەچێت.

ئەوە لە کاتێکدایە کە وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە 13ی شوبات ڕایگەیاند کە لەسەرەتای دەرکەوتن و بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە بە بەرپرسیارێتییەوە ڕێکار و ڕێوشوێنی پێویستمان لە هەرێمی کوردستان گرتەبەر کە بووبەهۆی کەمکردنەوەی ڤایرۆسەکە لە هەرێم, بەڵام ئێستا هاوڵاتییان باس لە نەمانی دەکەن، بۆیە هۆشداری لە دووبارە بەرزبوونەوەی ئامارەکان دەدەین.

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. تۆمەتبارێك دەستگیركرا

بابەتی دواتر

حوسییەكان فڕۆكەخانەیەكی سعودیەیان بە ئامانج گرت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share