كۆرۆنا گورز لە هاینكن دەوەشێنێت

بیرەی هینكین-ی هۆڵەندی بەناوبانگ

كۆمپانیای هاینكن بۆ خواردنەوە كحولییەكان دەڵێت، هەشت هەزار وەزیفە بەهۆی كۆرۆناوە هەڵدەوەشێنێتەوە.

كۆمپانیا زەبەلاحە هۆڵەندییەكەی خواردنەوە كحولییەكان ئاشكرایكرد نزیكەی هەشت هەزار وەزیفە لە سەرجەم ناوچەكانی جیهان هەڵدەوەشێنێتەوە، پاش ئەوەی پەتای كۆرۆنا گورزی لە قورسایی بەرهەمەكانی لە كەرتی گەشتیاری و میوانداریدا وەشاند.

هاینكن، كە دووەم گەورە كارگەی كحولە لە جیهاندا، وتی، زیانی 204 ملیۆن یۆرۆ (247 ملیۆن دۆلار)ی لە ساڵی 2020دا تۆماركردووە، بە دابەزینی ڕێژەی 109%ی قازانج بەراورد بە ساڵی ڕابردوو.

دۆلف ڤان دین برینگ، سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیاكە ساڵەكەی بە ناسەقامگیر و ساڵێكی ناهەمواری بێ پێشینە سەبارەت بە كۆمپانیاكەیان ناوبرد.

كۆمپانیاكە لە بەیاننامەیەكدا باسی لەوەكرد، تائێستا پەتای كۆڤید-19 و ڕێوشوێنی حكومەتەكان كاریگەری مادی لەسەر بازاڕ و كارەكانیان هەیە. ئاشكراشیكرد كە فرۆشیان بە ڕێژەی 17% دابەزیووە و گەیشتووەتە 23 ملیار یۆرۆ، هاوكاتی داخستنی یانە و كافێكیان لە زۆرێك لە وڵاتانی جیهاندا.

ئەمەش لەكاتێكدایە لە مانگی كانونی دووەمی ڕابردوودا لە ئەوروپا 30%ی كافێ و یانەكان كراوە بوون.

لە تشرینی یەكەمی ڕابردوودا كۆمپانیاكە ڕایگەیاند كە پێویستیان بە داڕشتنەوەی هەیكەلی كۆمپانیاكەیانە بۆ كەمكردنەوەی خەرجی كارمەندان، بەڵام ئەوكات هیچ ژمارەیەكی لەبارەی ناردنەماڵەوەی كرێكارانی ئاشكرانەكرد، تا ئەوكاتەی لەدوایین بەیاننامەیدا ئەو ژمارەیەی بە نزیكەی هەشت هەزار دیاریكرد.

هاینكن لە سەدەی 19دا لە ئەمستەردام دامەزرا و، زیاتر لە 300 ماركە دەفرۆشێت، لەوانەش خودی ناوەكە (بیرەی هاینكن) جگە لە ماركەی دیكە وەك ستۆرنگ بو و ئەمستێل و، بۆ ئەوەش 85 هەزار كەسی لەسەر ئاستی جیهان خستووەتەسەر كار.

س: مۆنت كارلۆ

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید نیشانەی لە چوار بەرگریکار گرتووەتەوە

بابەتی دواتر

بەرهەم ساڵح: داوا لە وڵاتانی جیهان دەکەین عێراق نەکەنە مەیدانی یەکلاییکردنەوەی ململانێکانی ناوچەکە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەوت 121 دۆلاری تێپەڕاند

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە و نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت 121 دۆلاری تێپەڕاند. لەگەڵ…
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و گە گەیشتە رێژەی %4 ی نرخەکەی. ئەمڕۆ دووشەممە نرخی…
Total
0
Share