ڕیاڵ مەدرید نیشانەی لە چوار بەرگریکار گرتووەتەوە

ڕیاڵ مەدرید لە گواستنەوەکانی هاوینی 2021 داوای چوار بەرگریکار دەکات

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە پلانیدایە هاوینی 2021 هێڵی بەرگری پێکهاتەکەی توندوتۆڵ بکاتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش چوار بەرگریکاریان وەک داواکراوی سەرەکی دیاریکردووە.

بەپێی زانیاریەکانی ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، بەڕێوبەرانی یانەی شاهانە لە میرکاتۆی هاوینی 2021 خواست لەسەر گواستنەوەی چوار بەرگریکار نیشاندەدەن. لەم ڕاپۆرتەدا وردەکاریەکانتان بۆ بڵاودەکەینەوە.

  • داڤید ئالابا: تەمەنی 28 ساڵە و میرکاتۆی لە گواستنەوەکانی هاوینی 2021 نرخی دەبێتە بێبەرانبەر، یانەی شاهانە ئۆفەری 11 ملیۆن موچەی ساڵانەیان پێشکەشکردووە، لە بەرامبەردا مانچستەر سیتی 15 ملیۆنی پێشکەشکردووە، ئەگەر یاریزانەکە گرنگی بە ناوبانگ و پڕۆژە بدات یانە زەبەلاحەکەی ئیسپانیا هەڵدەبژێرێت، ئەگەر گرنگیش بە بوارە داراییەکان بدات مانچستەر سیتی باشترین بژاردەیە.
داڤید ئالابا، بەرگریکاری یانەی بایرن میونشن
  • خالیدۆ کۆلیبالی: تەمەنی 29 ساڵە و یەکێکە لە باشترینەکانی خولی ئیتاڵیا و جیهان، بەڵام یانەی ناپۆلی بەرامبەر گواستنەوەی داوای 120 ملیۆن یورۆ دەکات، ئەو نرخەش وا دەکات گواستنەوەی بۆ یانەی شاهانە ئاستەم بێت.
خالیدۆ کۆلیبالی، بەرگریکاری یانەی ناپۆلی
  • جول کوندی: بەرگریکارە ناوازەکەی ئیشبیلیە تەمەنی 22 ساڵە و باشترین ئاستی پێشکەشکردووە، داواکراوی چەندین یانەی گەورەیە، نرخی شکاندنی بۆندەکەی 90 ملیۆنە و ئیدارەی ڕیاڵ بۆ گواستنەوەی ڕوبەڕوی ئاستەنگی دەبنەوە.
جول کندی، بەرگریکاری یانەی ئیشبیلیە
  • پاو تۆرێس: تەمەنی 24 ساڵە و لە هەڵبژاردەی ئیتاڵیا هاوشانی سێرجیۆ ڕامۆسە، بەڵام بە درێسی یانەی ڤیاڕیاڵەوە فشاری قورسی لەسەر نەبووە و تاقیکردنەوەی گەورەشی ئەنجامنەداوە، بۆیە لە ڕیزبەندیەکەدا بووەتە کۆتا بژاردە.
پاو تۆرێس، بەرگریکاری یانەی ڤیاڕیاڵ
بابەتی پێشتر

وەبەرهێنەرە بیانیەکان خەریکە تۆپی پێی ئیتاڵیای داگیردەکەن

بابەتی دواتر

كۆرۆنا گورز لە هاینكن دەوەشێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سیبایۆس.. هەموو شتێک، یان هیچ

یانەی ڕیاڵ مەدرید لەبەردەم بەهێزترین تاقیکردنەوەی وەرزی 2022/2023دایە، دانی سیبایۆس ناچارە کەلێنی پێکانی لوکا مۆدریچ پڕبکاتەوە. بەپێی زانیارییەکانی…
Total
0
Share