تۆتنهام گرێبەستێکی مێژوویی پێشکەشی بەرشلۆنە دەکات

یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی بە نیازە لە مێرکاتۆی هاوینەی 2023دا گرێبەست لەگەڵ ئانسو فاتی واژۆ بکات.

ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، کە ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە گڵۆپی سەوزیان بۆ خۆرخی مێندێزی لێپرسراوی کارەکانی ئانسو فاتی داگیرساندووە بۆ ئەوەی یانەیەکی نوێ بۆ یاریزانە ئەسمەرەکە بدۆزێتەوە.

مێندێز لەگەڵ هەرسێ یانەی مانچستەر یونایتد، تۆتنهام، بایرن میونشن لەسەرهێڵە، نزیکترینیان یانەی تۆتنهامە.

بەپێی سەرچاوەکە، تۆتنهام ئامادەیی نیشانداوە بڕی (62) ملیۆن یورۆ پێشکەشی بارسا بکات، کە گرانبەهاترین گرێبەستە لە مێژووی یانە ئینگلزییەکەدا، هەروەها بەڵێنیان بە یاریزانەکە داوە کە بەرزترین مووچەی بۆ تەرخان بکەن.

فاتی نایەوێت ڕوو لە دەرەوەی بەرشلۆنە بکات، لە هەمان کاتدا ئیدارەی “ئازولگرانا” بە هیچ شێوەیەک لە پلانیدا نییە بەردەوامی بە تواناکانی بدات، بەوهۆیەوە چاوەڕواندەکرێت کێشە لەنێوان جەمسەرەکاندا دروست ببێت.

بابەتی پێشتر

بۆشایی ئەمنی لە هەولێر.. ڤیدیۆیەكی دیكە بڵاوبووە و ساتی پەلاماردانی هاوڵاتییەك نیشاندەدات

بابەتی دواتر

نەسڕ (150) ملیۆن یورۆ دەخاتە بەردەم زێدان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەى بەرشلۆنە یاریی هەیە

سبەى خول و پاڵەوانێتییەکانی ئەوروپا هەفتەیەکی تری دەستپێدەکاتەوە لەخولی ئیسپانیا و لە هەفتەى حەوتەم یانەى بەرشلۆنە سبەى کاتژمێر…
زیاتر ببینە

فاتی بەشداریی کلاسیکۆ دەکات؟

ئەستێرەی لاوی یانەی بەرشلۆنە، ئانسو فاتی نەشتەرگەری بۆ پێیەکانی ناکات و بڕیاریداوە بەشداریی کلاسیکۆی گەڕانەوەی خولی ئیسپانیا بکات.…
Total
0
Share