ئەنچلۆتی دەیەوێت لاسایی سیمیۆنی بکاتەوە

ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید، کارلۆ ئەنچلۆتی خەون دەبینێت هاوشێوەی دیێگۆ سیمیۆنی بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ لە یانە زەبەلاحەکەی مەدرید بەردەوامبێت.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ئەنچلۆتی ڕایگەیاند، “هاوشێوەی دیێگۆ سیمیۆنی کە ماوەی 14 ساڵە لە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بەردەوامە، دەمەوێت بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ لە یانەی ڕیاڵ مەدرید بەردەوامبم، من ئەو کەسە نیم کە پێویستبکات لەبارەی سیمیۆنی-یەوە ڕوونکردنەوەتان پێبدەم، چونکە کارێکی زۆر گەورەی کردووە، یانەکەی گەیاندووەتە ئاستی باڵا و یەکێکن لە گەورەکانی ئەوروپا، ناسناوەکانی بەدەستهێناوە”.

هەروەها دەڵێت، “کارەکانی سیمیۆنی خەوشی پێوەنییە، هەموو ڕاهێنەرێک خەون بەو ئەزموونەوە دەبینێت کە ئەو بەدەستیهێناوە، ئەویش کارکردنی درێژخایەنە لە یانەیەک و جێهێشتنی جێپەنجەیە بە پێکهاتە و فەلسەفەی یانەکەوە”.

ئەنچلۆتی لەنێوان ساڵانی 2013 بۆ 2015 پۆستی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی وەرگرتووە، لەئێستاشدا سەردەمی دووەمی بەڕیدەکات، بڕیارە ئەمشەو کاتژمێر 11:00 بەکاتی هەرێمی کوردستان یاریی دێربی مەدرید بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید ئەنجامبدات.

بابەتی پێشتر

كازمی وادەی كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانانی ئاشكراكرد

بابەتی دواتر

دوو داواکراوی بارسا کێشەیان نییە و بە یوروپا لیگ قایلبوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share