ئاگادارییەك لە تەندروستیی هەڵەبجەوە بۆ هاوڵاتییان

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەڵەبجە دەڵێت، “بەهۆی داخڵكردنی ژمارەیەكی زۆر لە منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵانی هەڵەبجە، سەردانكردنی نەخۆش قەدەغەیە”.

بەپێی راگەیەندراوێك كە ئەمشەو بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەڵەبجە بڵاویكردەوە، ژمارەیەكی زۆری منداڵ بەهۆی نەخۆشیی گواستراوەی هەوكردنی پەردەكانی مێشكەوە لە نەخۆشخانەی منداڵانی هەڵەبجە هێڵدراونەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەڵەبجە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە بە هۆكاری ئەو دۆخە، بە هەموو شێوەیەك سەردانكردنی نەخۆش بۆ نەخۆشخانەی منداڵانی هەڵەبجە قەدەغەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. سەباح هەورامی: دەستمان بە کڕینی دەرمان کردووە و ئەگەر کێشە دروستنەبێت پێداویستییەکانمان پڕدەکاتەوە

بەڕێوەبەریی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، لە ئێستادا دەستمان بە کڕینی دەرمان کردووە و ئەگەر کێشە دروستنەبێت بەشێکی زۆری…
Total
0
Share