بە پێی ئاماری ناوەندەکانی تۆمارکردنی بومەلەرزە، لە سێ کاتی جیاوازدا سێ بومەلەرزە لە ئیدارەی گەرمیان ڕویداوە و دوو لە بومەلەرزەکان نزیک قەزای کفری بوون.
تۆماری بومەلەرزە لە زانکۆی تاران نیشانی دەدات، سەرەتا بومەلەرزەیەک لە سنوری ئیدارەی گەرمیان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کاتژمێر 1:10 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆدا بە گوڕی 4:9 ڕویداوە.
لە تۆمارێکی دیکەدا دەردەکەوێت کاتژمێر 2:22 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە بومەلەرزە لە نێوان کفری و کەلەردا ڕویداوە بە پلەی 3 :6ی ڕێختەر.
بومەلەرزەکان تا بەیانی ئەمڕۆ بەردەوام بوون و لە کاتژمێر 8:28 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکی دیکە بە پلەی 3:9 قەزای کفری هەژاندووە.