شوێنی وەرگیرانی زیاتر لە نیوەی خوێندکاران گۆڕانکاریی بەسەرداهات

سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان ئاشكرایکرد، شوێنی وەرگرتنی 25 هەزار خوێندکار گۆڕانکاری بەسەرداهاتووە، ئەوەش دەکاتە زیاتر لە نیوەی خوێندکاران.

عەبدولسەلام دۆڵەمەڕی، سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، “شوێنی وەرگیرانی 25 هەزار خوێندکار گۆڕانکاری بەسەرداھات، ئەوانەی لە بەشی دڵخوازی خۆیان وەرنەگیرابوون، ئەمەش بە زیادکردنی کورسیی خوێندن لە زانکۆکان”.

دوای گلەیی و ڕەخنەی خوێندکارانی وەرگیراو لە ئەنجامی زانکۆلاین، وەزارەتی خویندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بڕیاری دا گۆڕانکاڕی لە ئەنجامەکاندا بكات.

بەپێی ئاماری وەزارەتی خوێندنی باڵا کۆی گشتیی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگاکاندا 45 هەزار و 218 خوێندکار بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەوقافی سلێمانی: ئەو ڕەخنانەی لە بەڕێوەبەری مزگەوتەکان گیراوە دوورن لە هەموو بەهایەکی ئەخلاقی

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی سلێمانی وەڵامی ئەو ڕەخنانە دەداتەوە کە لە بەڕێوەبەری مزگەوتەکان گیراوە و ڕایگەیاندووە،…
Total
0
Share