سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق ڕایگەیاند، ئەوەی ئێستا تورکیا دەیکات داگیرکارییە و بە درێژایی 17 کیلۆمەتر لە خاکی عێراق داگیرکراوە.
محه‌مه‌د ره‌زا حه‌یده‌ری، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا دوێنێ 11 ی شوبات ڕایگه‌یاند، ” رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ توركیا له ساڵی 2008 كراوه و رێگه‌ی پێدراوه له خاكی عێراقدا چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی بكات، بەڵام توركیا پاپه‌ند نه‌بووه به رێككه‌وتنه‌كه‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان هاتوه‌ته ناوه‌وه”.
ئەو بەرپرسە عێراقییە ڕاشیگەیاندووە، ” ئه‌و رێككه‌وتنه بۆ هه‌فته‌یه‌ك یان دوو هه‌فته بووه و رووبه‌ری ئۆپەراسیۆنەکەش دیاریكراو بووە كه تا چه‌ند ده‌توانێت پێشڕه‌وی بكات”.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە ئێستا سنووریی عێراقی به درێژایی 17 كیلۆمه‌تر له‌خاكی عێراقدا داگیر كردووه و ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌یكات نیمچه داگیركردنێكی خاكی عێراقه.
ڕۆژی چوارشەممە، 10 ی شوبات سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی بۆ چیای گارە لەناو خاکی هەرێمی کوردستان دەستپێکرد و وەک بەرپرسانی سوپای تورکیا دەڵێن پێشتر عێراق و هەرێمیان لە هێرشەکان ئاگادار کردووەتەوە.