پەکەکە: تورکیا بۆ داگیرکردنی موسڵ و کەرکوک هاتووە

کۆما جڤاکێن کوردستان لەبارەی ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە خاکی هەرێمدا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، بەبێ ڕەزامەندی پارتی تورکیا ناتوانێت لەو ناوچەیە هێرشبکات و تورکیا بۆ داگیرکردنی موسڵ و کەرکوک هاتووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کۆماجڤاکێن کوردستان دەڵێت، ” ناوچەى گارە زۆر لە سنووری تورکیا دورە و لە ناو باشووری کوردستاندایە، هەموو کات لە دژی گارە هێرشی ئاسمانی ئەنجامدراوە، ئەوە یەکەمجارە لە عەرزەوە سەربازیان نارد و دەستیان بە جموجوڵی داگیرکەری کرد، بێگومان بۆ ئەوەى جوڵەیەکی داگیرکەری لە دژی گارە ئەنجام بدرێت، دەبێت رێگاپێدان و پەسەندکردنی لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)ەوە هەبێت”.

کەجەکە لە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا لەسەر هێرشەکان ئەوەی خستووەتە ڕوو، ” ئێستا لە گۆڕەپانی ناوخۆ لە باشووری کوردستان لە کەسایەتیی هێزەکانی گەریلادا لە دژی بزووتنەوەى ئازادیی کوردان دەیانەوت فیدراسیۆنی باشووری کوردستان لە ناو ببەن، هەر خۆی گەلانی باشوری کوردستان و گەلی کورد دەڵێن، ئەو هێرشە تەنها لە دژی پەکەکە و گەریلا نییە، بەڵکو جموجوڵی داگیرکردنی باشووری کوردستانە”.

لەبارەی لێدوانی بەرپرسانی تورکیاوە کەجەکە ڕایگەیاندووە، ” بەرپرسانی دەوڵەتی تورکیا و راگەیاندنەکانیان لەبارەی سیاسەتی دەوڵەتەوە لە هەموو دەرفەتەکاندا دەڵێن، کەرکوک و موسڵ هی ئەوانە، دوای هێرشە داگیرکەرییەکان بۆ سەر ناوچەکانی خواکورک و حەفتانین، کە ناوچەى نزیکی سنوورن، ئەم هێرشە لە قوڵایی ناوخۆی باشووری کوردستان ئەنجامدرا، دەبێت ئەوە هەنگاوێکی گرنگ بێت بۆ داگیرکردنی کەرکوک و موسڵ، بەپێی داگیرکەرییەکانی پێشتریش ئەوە دەزانرێت، دەوڵەتى تورک لە ناوچە داگیرکراوەکان ناکشێتەوە”.

لە ڕاگەیەندراوەکەی کۆماجڤاکێن کوردستاندا هاتووە، “ئەو کۆپتەرانەى بەشداری ئەو هێرشە بۆ سەر چیای گارە بوون، لە بەری باشوور و لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی پەدەکەدا هەستاون، سەرچاوە خۆجێیەکان رایانگەیاند، جموجوڵی داگیرکەری بۆ سەر گارە لە شارۆچکەى باکرمانی سەر بە قەزای ئاکرێ لە باشووری کوردستان بەڕێوەدەچێت”.

بابەتی پێشتر

وەزیری بەرگریی توركیا: ئامادەین بۆ بەھێزترکردنی ھێزەکانی عێراق

بابەتی دواتر

ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی داراییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەشت رۆژ پشوو راگەیەندرا

وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، پشووی سەری ساڵ و کۆتاییهاتنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم هەشت رۆژ دەبێت. ئالان حەمەسەعید…
Total
0
Share