سەروەتەکەیان چەندە؟ ڕیزبەندی ئەو (20) وەرزشکارەی زۆرترین داهاتیان کۆکردووەتەوە

کریستیانۆ و مێسی لە بوارە داراییەکاندا گەیشتوونەتە ئاستی ملیاردێربوون

وەرزش لە سەردەمی نوێدا وەک سەدەی ڕابردوو نەماوە، هاوشێوەی سێکتەرەکانی دیکە بووەتە بوارێکی بازرگانی نمرە یەک و ساڵانە یاریزانان سەدان ملیۆن دۆلار داهات کۆدەکەنەوە.

لە ڕابردوودا یاریزانان بە بڕێکی کەم وەرزشیانکردووە و لە کۆتاییەکانی ژیانی وەرزشیاندا بوونەتە ملیۆنێر، یاخود وەک دەوڵەمەندێکی ئاسایی ژیانی خۆیانی تایبەتییان بونیادناوە، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی هێزی بازرگانی کۆمپانیا و یانەکان و چەندین سەرچاوەی دیکەوە یاریزانان لە سەرەتاوە لاوێکی کەم ئەزموون دەردەکەون و کۆتاییەکەیان ملیاردێربوونە.

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی مارکا ئاشکرایکردووە، کە مایکڵ جۆردانی ئەفسانەی باسکەی ئەمریکا لە بوارە داراییەکاندا تاوەکو ئەم ساتە هاوتای نەبووە و لەڕووی داهات و سەروەتەوە دەکەوێتە پلەی یەکەمەوە، هەروەها یاریزانانی وەک کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی گەیشتوون بە ئاستی ملیاردێربوون.

مایکڵ جۆردان دەوڵەندترین یاریزانە لە مێژووی هەموو وەرزشەکان

مارکا ڕیزبەند و پۆلێنی وەرزشکارە دەوڵەمەندەکانی بەپێی ڕێژەی سەرمایەکانیان بەم شێوەیە کردووە:

  1. مایکڵ جۆردان (باسکە): سەروەتەکەی ملیارێک و 800 ملیۆن دۆلارە
  2. تایگەر وودز (گۆڵف): سەروەتەکەی ملیارێک و 700 ملیۆن دۆلارە
  3. جاک نیکلاوس (گۆڵف) سەروەتەکەی ملیارێک و 200 ملیۆن دۆلارە
  4. کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ (تۆپی پێ): ملیارێک دۆلار
  5. لیۆنێل مێسی (تۆپی پێ): ملیارێک دۆلار
  6. مایکڵ شوماخەر (فۆرمولا 1): ملیارێک دۆلار
  7. فلۆید مایوێزەر (بۆکسێن): 915 ملیۆن دۆلار
  8. ڕۆجێر ستاباخ (تۆپی پێی ئەمریکا): 600 ملیۆن دۆلار
  9. ڕۆجێ فێدرەر (تێنسی سەرزەوی): 450 ملیۆن
  10. ئالێکس ڕۆدریگێز (بەیسبوڵ): 450 ملیۆن
  11. پایتۆن مانینگ (تۆپی پێی ئەمریکا): 250 ملیۆن
  12. واین گریتزکی (خلیسکانی سەر سەهۆڵ): 250 ملیۆن
  13. سیرینا ویلیامز (تێنسی سەرزەوی): 225 ملیۆن
  14. ماریا شاراپۆڤا (تێنسی سەرزەوی): 200 ملیۆن
  15. تۆم برادی (تۆپی پێی ئەمریکا): 200 ملیۆن
  16. ڤالێنتینۆ ڕۆسی (مۆتۆ جی پی): 160 ملیۆن
  17. میکایل فیلیپس (مەلەوانی): 80 ملیۆن
  18. یوساین بۆلت (گۆڕەپان و مەیدان): 31 ملیۆن
  19. گاری کاسپارۆڤ (شەترەنج): پێنج ملیۆن
  20. بابی ڕوس (بەیسبوڵ – 1930): 2.4 ملیۆن
بابەتی پێشتر

لیژنەی دارایی پەرلەمان چۆن مامەڵەی كرد لەگەڵ "زەبەلاحترین بودجە لە مێژووی عێراقدا"؟

بابەتی دواتر

كەجەكە: ژمارەی كوژراوانی سوپای توركیا زۆر زیاترە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share