ڕیبێرۆ نهێنیەکانی نێیماری لە سانتۆسەوە بۆ پاریس بۆ میدیاکان ئاشکراکرد

لێپرسراوی پێشووی کارەکانی نێیمار دا سیلڤا، ڤاگنەر ڕیبێرۆ نهێنیەکانی گواستنەوەی نێیمار لە یانەکانی سانتۆسەوە تاوەکو پاریس سان جێرمان بۆ ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرادەکات.

ڕیبێرۆ لە چاوپێکەوتنێکدا بە ڕۆژنامەی مارکای ڕاگەیاندووە، ” کاتێک نێیمار لە یانەی سانتۆس یاریدەکرد، لەلایەن ڕیاڵ مەدریدەوە داواکراوبوو، ماوەی مانگێکمان لەو شارە بەڕێکرد و ئیدارەی ڕیاڵ بریکارەکەمیان بەدڵ بوو، بەڵام ئەو لە خەمی دایکی و خوشکیدابوو، سەرەڕای ئەوەی من و باوکی لەگەڵیدابووین، بەڵام هەمیشە بە تەلەفون لەگەڵ دایکی قسەیدەکرد”.

تاقیکردنەوە لە مەدرید و گەڕانەوە بۆ سانتۆس

کەسایەتیەکە دەڵێت، ” تەمەنی 12 ساڵبوو کە چاوم پێیکەوت، بەهرەداربوو بە لێدەرکردن بەرگریکارانی تێپەڕاند، بەرگریکاران زۆر بەهێز و گەورەتربوون پێموابوو لەهەر ساتێکدا قاچەکانی دەشکێنن، ئەوکاتەی لە مەدرید بووین تەمەنی 13 ساڵبوو، وەک وتم لە مەدرید زۆریان بەدڵ بوو، بەڵام مارسێلۆ تێکسێرای سەرۆکی یانەی سانتۆس پەیوەندی پێوەکردین و بڕی 840 هەزار یورۆی کاش و 10 هەزاری مانگانەی پێشکەشکردین تەنها بۆ ئەوەی نییمار نەگوێزینەوە، لەو کاتەدا ئەو نرخە باشتربوو لە نرخی پێشکەشکراوی ڕیاڵ و گەڕاینەوە، یاریزانەکەش پێیخۆشبوو لەگەڵ خێزانەکەیدا بێت لە بەرازیل، تەنانەت پێیان دەوتین ئەگەر لە بەرازیل بەردەوامبێت دەبێتە ئەفسانە، پیلێ پەیوەندی پێوەکردین و ئەو پەیوەندییە هەموو شتێکی گۆڕی”.

مێسی دەویست

لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی پەیوەندیکردنی یاریزانەکە بە یانەی بەرشلۆنەوە، ڕیبێرۆ دەڵێت، ” فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ڕیاڵ 40 ملیۆنی پێشکەشکردبوو، موچەی باشی بۆ تەرخانکردبوو، بەڵام یاریزانەکە بەرشلۆنەی دەویست، دەیویست لەگەڵ مێسی یاریبکات و پیکێ پەیوەندی پێوەکرد، لەم نێوەندەدا منیان لە دانوستاندنەکان لەگەڵ بەرشلۆنە دوورخستەوە، تەنانەت لە گواستنەوەی بۆ بەرشلۆنە نەیانهێشت بەشداریبکەم، چونکە من لە فلۆرنتینۆوە نزیکبووم، فلسێکیشیان لە تێچووی گواستنەوەکە پێنەدام و من هیچم نەوت”.

 

لە هۆتێلێک چاومان بە ناسڕ خلێفی خاوەنی پاریس سان جێرمان کەوت، کەس نەیبینین، بەرشلۆنە 11 ملیۆنی بە نێیمار دەدا ناسڕ 26 ملیۆنی پێداین، ئێمەش داوای 40 ملیۆنمان کرد

 

ئۆفەرەکەی پاریس

ڕیبیڕۆ دەڵێت، ” ڕاستە بەر لە پەیوەندی نێوان نێیمار و پاریس من بە بەڕێوەبەری وەرزشی ئەو یانەیەم وت، بۆ بەدیهێنانی خەونەکانتان یاخود کۆکردنەوەی پێکهاتەی خەونەکان پێویستتان بە نێیمارە،، ساڵی 2016 لە دورگەی ئیبێزا من و باوکی نێیمار لە هۆتێلێک چاومان بە ناسڕ خلێفی خاوەنی پاریس سان جێرمان کەوت، کەس نەیبینین، بەرشلۆنە 11 ملیۆنی بە نێیمار دەدا ناسڕ 26 ملیۆنی پێداین، ئێمەش داوای 40 ملیۆنمان کرد،  ناسڕ پێیوتین ئەگەر پەیوەندی بە پاریسەوە بکەن فڕۆکەیەک و هۆتێل و پشکمان پێدەدات لە چەند لایەکی دیکەوە و ناوی یاریزانەکە لەسەر تاوەری ئیڤڵ نمایشدەکات، ئەوە شێتی کردین، داواشیکرد ترسمان لە ڕێساکانی یاری خاوێن نەبێت، نێیمار لە بەرشلۆنە بەختەوەربوو، بەڵام باوکی سووربوو لەسەر واژووکردنی بۆندەکەی، چونکە خودی خۆی ساڵانە 28 ملیۆنی بەدەستدەهێنا”.

ئۆفەرەکەی ڕیاڵ

ڕیبێرۆ لە وەڵامی پرسیارێکی دیکەدا دەڵێت، ” پینی زاهاڤی گفتوگۆکانی لەگەڵ ئانتێرۆ هینریکی بەڕێوبەری وەرزشیی پاریس سان جێرمان بەڕێوەدەبرد، لەو ساڵەشدا بەرلەوەی ڕێگە بۆ بۆندەکە خۆشبکەین، ناسڕ خلێفی تێچووی گواستنەوەکەی پێشکەشی باوکی نێیمارکرد و دووبارە من دوورخرامەوە، هیچم وەرنەگرت، لەهەمان کاتدا هەوڵمدەدا نێیمار بەرەو یانەی ڕیاڵ مەدرید ببەم، لەڕووی داراییەوە من براوەی بۆندەکە نەبووم و نەمدەتوانی پاریس و بەرشلۆنە ناچاربکەم مافی خۆمم پێبدەن، نێیماریش نەیدەتوانی بۆندەکە ڕەتبکاتەوە و 222 ملیۆنی کاشیان پێشکەشکرد و 36 ملیۆنی موچەی ساڵانە، کە بەهیچ یاریزانێک ڕەتنەدەکرایەوە”.

 

نێیمار لە پاریس بەختەوەرە، ئەوەی یانە فەرەنسیەکەی بۆی دەکات بە هیچ یانەیەکی دیکە ناکرێت

 

ڕیبێرۆ دەڵێت، ” دوای ئەوەی نێیمار چووە پاریس و پاشان بێزاری دەربڕی، من هەوڵمدا لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید کۆیانبکەمەوە، فلۆرنتینۆ پێرێز ئامادەبوو 300 ملیۆن پێشکەشبکات، بەڵام ناسڕ خلێفی ڕەتیکردەوە دەستبەرداریبێت و پێیوتین گواستنەوەی مەحاڵە”.

ئێستا بەختەوەرە

بە وتەی ڕیبێۆ لە ئێستادا نێیمار لە شاری پاریس بەختەوەرە و دەڵێت، ” حاڵی حازر نێیمار لە پاریس بەختەوەرە، ئەوەی یانە فەرەنسیەکەی بۆی دەکات بە هیچ یانەیەکی دیکە ناکرێت، تەنها ئەوان دەتوانن ئیمتازاتی هێندە زۆری پێبدەن، ڕیاڵ بەهۆی کۆرۆناوە لە زەرەردایە و بەرشلۆنە بارودۆخی دارایی خراپترە، لە ئیتاڵیا یانەکان خراپترن و پێموانییە سیتی و یونایتدیش وەک پاریسیان پێبکرێت، لە پاریس ژیان خۆشەو و باش وەردەگرن و بەم نزیکانە نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان بەدەستدەهێنن، ئەگەر ئەوە ڕووبدات نێیمار خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بەدەستدەهێنێت”.

بابەتی پێشتر

نرخی دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

ئەگەر هاوسەرەکەی نەبوایە دەمرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) تۆتنهام سێ خاڵی له‌ سیتی داماڵی و لوتکه‌ی پریمه‌رلیگی گرت

ئه‌مشه‌و، شه‌ممه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی نۆیه‌می خولی نایابی ئینگلیزی “پریمه‌رلیگ”، یانه‌ی تۆتنهام هۆتسپێرێز سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رانبه‌ر مانچسته‌ر…
زیاتر ببینە

دوو ساڵ بۆ ئەنچیلۆتی

فلۆرینتینۆ پیرێزی سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید گرێبەستێکی خستۆتە بەردەم ئەنچیلۆتی بۆ ئەوەى دوو ساڵی تر لە یانە مەلەکییەکە بمێنێتەوە.…
Total
0
Share