نەتەوەیەکگرتووەکان: ژمارەی مین و تەقەمەنی لە عێراق زیاترە لە ژمارەی دانیشتوان

نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماری مین و تەقەمەنییەکانی عێراقی بڵاوکردەوە کە بەهۆی جەنگەکانەوە لەناو خاکی عێراقدا ماونەتەوە و ڕایگەیاند ژمارەی مین و تەقەمەنییەکان لە زەوییەکانی عێراقدا 50 ملیۆن دەبێت و ئەمەش زیاترە لە ژمارەی دانیشتووان.

لە ئامارەکەی نەتەوەیەکگرتووەکاندا هاتووە، 1200 کیلۆمەتر لە سنووری نێوان عێراق و ئێران بە مین و تەقەمەنی پیسبووە، لەکاتێکدا لەو شوێنانە کۆمەڵگای نیشتەجێبوون هەیە کە مەترسیی تەقینەوەی ئەو مین و تەقەمەنیانە هەیە لەو ناوچانە.

نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرەرای ئەوانەس زیاتر لە 90 ناوچەی جیاجیای هەڕەمەکی لە عێراقدا هەیە کە پیسبوون بە پاشماوەکانی یۆرانیۆم کە وڵاتانی هەوپەیمانی دژی داعش لە ڕزگارکردنی ئەو ناوچانەدا بەکاریانهێناوە.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژنامەی سەباحی فەرمیی عێراقی لەزاری شەهاب ئەحمەد، بەڕێوبەری بەشی چارەسەرکردنی مین و تەقەمەنییەکان لە وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاندووە، “کێشەی مینەکانی ناو خاکی عێراق کە بەهۆی جەنگەکانەوە ماونەتەوە کێشەیەکی فراوانە و ناکرێت بە ساڵێک و دوو ساڵ کۆتایی پێبهێنرێت”.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە کۆتا ڕاپۆرتی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە ژمارەی ئەو مین و تەقەمەنییانەی لە عێراقدا هەن بە 50 ملیۆن دایناوە.

ئەو بەرپرسە عێراقییە دەڵێت، ” لە ساڵی ڕابردوودا بەڕێوبەرایەتییەکەیان 567 چالاکییان بۆ هەڵگرتنەوەی ئەو تەقەمەنییانە ئەنجامداوە و تێیدا زیاتر لە 33 هەزار و 333 پارچە تەقەمەنییان هەڵگرتووەتەوە”.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت دوای بەرزبوونەوەیەکی زۆر جارێکی دیکە دابەزی

بابەتی دواتر

نرخی دۆلار جێگیرە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: لە دوو رۆژی داهاتوودا بەغداد پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی فەرمانبەران دەنێرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت لە دوو رۆژی داهاتوودا بەغداد پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی فەرمانبەران رەوانە بكات،…
Total
0
Share