نرخی نەوت دوای بەرزبوونەوەیەکی زۆر جارێکی دیکە دابەزی

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی شوبات دابەزینی بەخۆوەبینی، ئەوەش دوای ئەو بەرزبوونەوەیەی کە لەماوەی ڕابردوودا تۆماریکرد، هۆکاری نزمبوونەوەی نرخەکەش بۆ کەمبوونەوەی هیوای بازاڕەکانە بۆ خواست لەسەری.

ئەمرۆ بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەبڕی 40 سەنت و بەڕێژەی %0.7 دابەزی و نرخەکەی گەیشتە 61.07 دۆلار، دوای ئەوەی دوێنێ چوارشەممە بەرزترین ئاستی تۆمارکرد لە ماوەی 13 مانگی ڕابردوودا بەهۆی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن سعودیە و هاوپەیمانەکانییەوە، هەروەها دەستپێکردنی بەکارهێنانی ڤاکسینەکانی کۆرۆنا.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە بڕی 35 سەنت و بەڕیژەی %0.6 دابەزی و گەیشتە 58.33 دۆلار.

کەمبوونەوەی یەدەگی نەوت لە سێ هەفتەی لەسەر یەکی ڕابردوودا لە 6.6 ملیۆن بەرمیلەوە بۆ 4.69 ملیۆن بەرمیل هۆکارێمی بەرزبوونەوەی سێ هەفتەی ڕابردووی بنرخی نەوت بووە کە نزمترین ئاستە لە دوای مانگی ئازارەوە کە گەنجینەکانی نەوت تۆماریان کردووە.

هۆکارێکی دابەزینی نرخی نەوتیش بۆ ئەگەری کشانەوەی سعودیە لە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت دەگەڕێتەوە، هەروەها کەمبوونەوەی هیوای بازاڕەکانی نەوت بۆ خواست لەسەر وزە.

بابەتی پێشتر

"هەولێر و بەغداد نزیكن لە ڕێككەوتن"

بابەتی دواتر

نەتەوەیەکگرتووەکان: ژمارەی مین و تەقەمەنی لە عێراق زیاترە لە ژمارەی دانیشتوان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار دابەزی

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ شەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەراورد بە پێشوو زیاتر دابەزی. لە…
Total
0
Share