شەڕی ساردی پیكێ و بەرشلۆنە دەستیپێكرد

ئیدارەی بەرشلۆنە بە پیكێی بەرگریكاریان وتووە وەرزی داهاتوو وەك یاریزانێكی سەرەكی بەشداری ناكەیت، پیكێش وتویەتی باشترین بەرگریكاری جیهانیش بهێنن، هەر یەدەگی من دەبێت.

ڕاگەیاندنەكانی كەتەلۆنیا جەختیان لەوە كردەوە كە چاڤی چاوی بە پیكێ كەوتووە و پێی ڕاگەیاندوە كە بۆ وەرزی نوێ ، یاریزانێكی گرنگ و سەرەكی تیپەكە نابێت.

ئەوەش بەهۆی ئەوەی پیكێ لەدەرەوەی تۆپی پێ سەرقاڵی كۆمەڵێك كاری لاوەكییەو بەم دواییەش بەتۆمەتی خیانەتكردن، ژیانی هاوسەری لەگەڵ شاكیرا كۆتایی پێهات.

هەر زوو ڕۆژنامەكانی سپۆرت و مۆندۆ باسیان لەوە كرد كە پیكێ بە توندی وەڵامی ئیدارەی بەرشلۆنە و لاپۆرتای سەرۆكی داوەتەوە.

وتوشیەتی: “باشترین بەرگریكاری جیهان بهێننە بەرشلۆنەوە، لەسەر كورسی یەدەگ دادەنرێت و دەبێتە یەدەگی من.”

ئەم هەڕەشەیەی پیكێ بەو مانایە دێت كە وەرزی داهاتووش هەر خۆی سەرەكییە و كەس ناتوانێت لەسەر كورسی یەدەگ دایبنێت.

پیكێ بە یەكێك لە یاریزانە گرنگەكانی مێژووی بەرشلۆنە دادەنرێت و لە كەتەلۆنیاش ، هاوادارێكی زۆری هەیە و خۆشی سەر بەخێزانێكی ناودار و بەهێزی شارەكەیە و چەندین كەسی پێشتری بووەتە سەرۆكی یانەكە.

بابەتی پێشتر

تاڵیبان ژنان و پیاوانی لە پاسدا جیاكردەوە

بابەتی دواتر

ئیمارات لەبارەی هێرشەكەی سەر هەولێرەوە هاتەدەنگ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاڤی هەڕەشە دەكات

چاڤی هێرناندێز ڕاهێنەری بەرشلۆنە هەڕەشە لە یانەكانی ڕكابەر دەكات و دەڵێت هێشتا ماومانە ئاستمان زیاتر بەرز بێتەوە. بەرشلۆنە…
زیاتر ببینە

فیفا واز لە ڕوسیا ناهێنێت

دوای سەپاندنی زنجیرەیەک سزای وەرزشی و ئابوری بەسەر تۆپی پێی ڕوسیا، فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان بیر لە سزای…
Total
0
Share