کەمتەرخەمیی نێیمار، پاریسی توڕەکردووە

دوای دۆڕاندن بە بایرن میونشن لە قۆناغی (16)ی چامپیۆنزلیگ، نێیمار پشووی وەرنەگرتووە و بەبێ گوێدانە ئامۆژگاریی ستافی هونەریی و کیلیان مباپێ، خۆی بە قومارکردنەوە سەرقاڵکردووە.

بەگوێرەی ڕادیۆی “مۆنتی کارلۆ”ی فەرەنسی، دوای دۆڕاندن بە بایرن، کیلیان مباپێ لە ژووری جلگۆڕینەکان ئامۆژگاریی یاریزانانی کردووە پشووی پێویست وەربگرن، تاوەکو بە باشترین شێوە ئامادەکاری بۆ یاری گەڕانەوە بەرامبەر یانە ئەڵمانییەکە بکەن.

سەرجەم یاریزانان بەڵینیانداوە ئامۆژگارییەکەی جێبەجێبکەن، بەڵام چوارشەممەی ڕابردوو پەڕەی “پۆکەرستارس” بە بەڵگەی وێنەییەوە بڵاویکردووەتەوە، یاریزانەکەی بەڕازیل لە هۆتێل “هیات ڕیجێنسی” سەرقاڵی پۆکەرە و پشووی بە جەستەی نەداوە، جگە لەوەش یاری بە بڕی (10) هەزار یورۆ کردووە.

ئەم هەڵسوکەوتەی یاریزانەکەی “سێلیساو” هاندەرانی پاریسی توڕەکردووە.

بڕیارە (8ی ئازاری 2023) پاریس سان جێرمان لە یاریگای “ئالیانز ئارینا” یاریی گەڕانەوە بەرامبەر بایرن میونشن ئەنجامبدات، بەر لەوەش چەندین ڕووبەڕووبوونەوەی ناوخۆیی بەهێزیان لەبەردەمدایە.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: لاوازیی ئابووریی کوردستان نەبوونی سیستمێکی بانکی پێشکەوتووە

بابەتی دواتر

زێدان خەونی شازادەی قەتەرە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share