مباپێ و پاریس مێرکاتۆی 2023 دەکوڵێنن

کیلیان مباپێ، ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان ئامادە نییە بڕگەیەک لە گرێبەستەکەیدا جێبەجێبکات، بەهۆیەوە لە هاوینی 2024 ماڵئاوایی دەکات.

سەرەڕای ئەوەی بەرپرسانی یانەی پاریس سان جێرمان مکوڕ و لە هەمان کاتدا دڵنیان لەبەردەوامبوونی مباپێ تاوەکو 2024، بەڵام یاریزانەکە بڕیاریداوە بڕگەیەک لە گرێبەستەکەیدا کارا نەکات، بەهۆیەوە دەتوانێت لە هاوینی 2024 تاکلایەنە بڕیاری ڕۆیشتن لە یانەکە بدات.

ڕۆژنامەی “لیکیپ”ی فەرەنسی لەو بارەیەوە نووسیویەتی، بڕگەکە بریتییە لە درێژکردنەوەی خۆڕسکی گرێبەستەکەی تاوەکو 2025، بەڵام چواردەوری یاریزانەکە جەختیانکردووەتەوە، کارای ناکەن و بەوهۆیەوە لە هاوینی 2024 دەتوانێت بڕوات و ئیدارەی پاریس ناتوانێت ڕێگری لێبکات.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، دوا مۆڵەت بۆ ناسڕ خلێفی و هاوکارانی تاوەکو 31ی حوزەیرانی 2023یە، لە پێش ئەو وادەیە ئەگەر بڕگەکە کارا نەکرێت، دەسەڵاتیان بەسەر ئاسکە فەرەنسییەکەدا نامێنێت.

بابەتی پێشتر

حکومەتی هەرێم رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی تای خوێنبەربوون دەستپێدەکات

بابەتی دواتر

شێخی قەتەر، ئینگلتەرای شڵەژاندووە: دژت دەوەستینەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مۆرینیۆ دەگەڕێتەوە بۆ مەدرید

پیرێزی سەرۆکی یانەى ڕیاڵ مەدرید داواى لە مۆرینیۆ کردووە دواى وازهێنانی ئەنچیلۆتی، بگەڕێتەوە مەدرید. ڕۆژنامەى لا ڕیپەبلیکا ئاشکرایکردووە،…
Total
0
Share