لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا هیچ گیانلەدەستدانێک بە کۆرۆنا تۆمارنەکراوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی شوبات ئاماری شەو و ڕۆژی رابردووی توشبوون و گیانلەدەستدانی بە کۆرۆنا بڵاوکردەوە و بەوپێیە هیچ گیانلەدەستدانێک بە ڤایرۆسەکە تۆمار نەکراوە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، “لە هەرێمی کوردستان 69 کەس توشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە 13 کەس لە هەولێر، 20 لە سلێمانی، 34 لە دهۆک و دوو کەسیش لە گەرمیان توشی کۆرۆنا بوون”.

وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەکردووە کە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا هیچ حاڵەتیكی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە هەرێم تۆمار نەکراوە.

بەپێی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، تاوەکو ئێستا 106 هەزار و 660 کەس توشی کۆرۆنا بوون و لەوژمارەیە 101 هەزار و 916 کەس چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و 492 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

ئاسایشی سلێمانی لەسەر شەڕەکەی ئەمڕۆی بازگەی تاسڵوجە ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

سەرۆکی یوڤانتۆس و کۆنتی لە دوای یارییەکە چییان بە یەکدی وت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نۆ خۆراك دەبنەهۆی باڵابەرزی

بەدەر لەوەی لە زانستی بۆماوەزانیدایە، خۆراكی تەندروست و گونجاو لەماوەی ساڵانی گەشەدا دەبێتەهۆی باڵایەكی گونجاو. لەكاتێكدا زانستی بۆماوە…
Total
0
Share