نەخۆشخانەیەكی دیكەی سلێمانی تایبەتكرا بە توشبووانی كۆرۆنا

بە بڕیاری فەرمانگەی تەندروستی سلێمانی، نەخۆشخانەی فریاكەوتنی پێشوو تەرخانكرا بە توشبووانی نەخۆشی كۆرۆنا.

 

پەیامنێرمان لە سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ی تشرینی یەكەم لە بەردەم نەخۆشخانەی فریاكەوتنی پێشووی سلێمانی پێی ڕاگەیاندین، نەخۆشخانەكە بە بڕیاری فەرمانگەی تەندروستی تەرخانكراوە بۆ توشبووانی كۆرۆنا.

وتیشی، لەئێستادا 33 توشبووی نەخۆشییەكە لەنێو نەخۆشخانەكەدان و لەژێر چاودێری پزیشكدا چارەسەر وەردەگرن. ئەوەشی وت، ئەو نەخۆشانەی گوازراونەتەوە باری تەندروستییان جێگیرە و لە قۆناغەكانی تێپەڕاندنی ڤایرۆسەكەدان.

لەسەر زاری بەرپرس و پزیشكانی نەخۆشخانەكەشەوە ئاشكرایكرد، ئامادەكاری كراوە بۆ وەرگرتنی نەخۆشی زیاتر و نهۆمی دووەمی نەخۆشخانەكەش بۆ ئەو مەبەستە بەكاردەهێنرێت.

تەرخانكردنی ئەو نەخۆشخانەیە لەكاتێكدایە ئەمڕۆ ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە هەرێمی کوردستان ژمارەی توشبووانی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە ڕێژەیەکی بەرز زیادیکردووە.

وتیشی، “پێشبینیەکان ترسناکە و پێویستی بە بەشداربوونی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگایە بۆ هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتییان بۆ خۆپاراستنیان لەم ڤایرۆسە”.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی هەولێر: لە پێکدادانی دوو خوشک پۆلیسی هاتوچۆ تاوانبارکرا

بابەتی دواتر

ڕوونكردنەوەیەك لە حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەم خۆراكانە بۆ مێشك باشترینن

ڕۆژانە ئەگەر خۆراكی باش وگونجاو بەكاربهێنین كاریگەری لەسەر بەهێزكردنی ئاستی بیركردنەوەمان دەبێت و یارمەتیدەریشە بۆ مێشك لەكاتی كاركردندا.…
Total
0
Share