كاتی كردنەوەی تونێلی دەربەندیخان راگەیەندرا

قائیمقامی قەزای دەربەندیخان رایدەگەیەنێت، ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو كارەكانی نۆژەنكردنەوەی تونێلی دەربەندیخان كۆتایی دێت و كۆتایی ئەم هەفتەیەش بە ڕووی هاوڵاتییان و شۆفێراندا دەكرێتەوە دوای قیرتاوكردنی رێگای ناوتاق رێگا بە هاتوچۆی بارهەڵگر لە تونێلەكەوە نادرێت.

سلێمان سەعید قائیمقامی قەزای دەربەندیخان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بڕیارە رۆژی سێشەممەی داهاتوو كارەكانی نۆژەنكردنەوەی تونێلی دەربەندیخان بە كۆتا بێت و كۆتایی ئەم هەفتەیەش بە رووی هاوڵاتییان و شۆفێراندا دەكرێتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، دوای كردنەوەی تونێلەكە رێگای ناوتاق نۆژەندەكرێتەوە و رێگا بە هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر نادرێت و وتیشی، هۆكاری دواكەوتنی نۆژەنكردنەوەكەش بەشێكی پەیوەندیی بە تەرخانكردنی بودجە و ئەو كارانەوە هەبووە كە دەبێت وەك پێویست بۆ تونێلەكە بكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ یەکلاکردنەوەی چارەنووسی کارگوزارەکەی ماڵی پێشڕەو دزەیی بەرگریی شارستانیی چاوەڕێی پزیشکی داد دەکات

ئەمڕۆ بۆ شەشەمین رۆژ گەڕان بەدوای تەرمی کارگوزارە فلیپینییەکەی ماڵی پێشڕەو دزەیی بەردەوامە، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێریش دەڵێت…
زیاتر ببینە

وەزارەتی ناوخۆ: پێویستە ماتۆڕی بێدەنگ و کارەبایی بۆ کاری دیلیڤەری بەکاربهێندرێت

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەست بە ماتۆڕەکانی دیلیڤەری چەند بڕیارێکی دەرکرد. وەزارەتەکە نووسراوی بڕیارەکانی بڵاوکردەوە و بەپێی…
Total
0
Share