بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ: هەرێم و بەغداد بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت لێکتێگەیشتنیان هەیە

عەلی نزار، بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ لە لێدوانێکدا ئاشکرایکرد، حکومەتی هەرێم خواستی ئەوەی هەیە دەستبکاتەوە بە هەناردەی نەوت و تورکیاش رەزامەند بووە بەوەی لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە نەوتی کوردستان هەناردەبکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، گفتوگۆکانی رابردوو ئەرێنیی بوون و لێکتێگەیشتن لەنێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم، وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای سۆمۆ دروستبووە، بۆ دەستکردن بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم.

ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی یاسای بودجەی عێراق، حکومەتی هەرێم پێویستە رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت رادەستبکات، بەڵام بەرهەمی نەوتی هەرێم ناگاتە رێژەی پێویست، بۆیە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەو رێژەیەی بۆ 230 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە کەمکردووەتەوە؛ تەنانەت ئەگەر لەو رێژەیەش کەمتر بێت، هێشتاش مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەبارەی کێشەی کۆمپانیا نەوتییەکانەوە، عەلی نزار وتی، کۆمپانیا نەوتییەکان داوای گرەنتی دەکەن تاوەکو بتوانن کارەکانیان بەباشی ئەنجامبدەن؛ تاوەکو زووتریش ئەو کێشانە چارەسەربکرێن، لە سوودی هەرێمی کوردستانە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەتیف نێروەیی: دادگای فیدراڵی هەر بڕ‌یارێك لەبارەی تەوتینی مووچەوە بدات یەكێتی پێوەی پابەند دەبێت

لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتی رایدەگەیەنێت، دادگای فیدراڵیی عێراق هەر بڕ‌یارێك لەبارەی تەوتینی مووچەوە بدات یەكێتی پێوەی پابەنددەبێت و…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: ئەو خۆڵبارینەی ئێستا هەیە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر تەندروستی هەیە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی کاریگەرییەکانی خۆڵبارینی لەسەر تەندروستی بڵاوکردەوە و ئاشکراشیکردووە، خۆڵبارین یەکێکە لە کێشە کاریگەرەکان لەسەر تەندروستیی…
Total
0
Share