بەرێوبەرانی میلان پێشنیازی (41)یان بۆ زڵاتان کردووە

زڵاتان تاوەکو تەمەنی 41 ساڵی بۆندەکەی لەگەڵ میلان نوێدەکاتەوە

ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید هاوشێوەی ئاڵتون لە زڵاتان دەڕوانن و پێیان وایە کاریزما و تواناکانی ئەم یاریزانە تاوەکو تەمەنی 41 ساڵی کۆن نابێت.

لەم هەفتەیەدا بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ بەرانبەر کرۆتۆنی، زڵاتانی سویدی ژمارەی گۆڵەکانی لە ژیانی وەرزشییدا گەیاندە (500) و بووە یەکێک لە گۆلكارانی مێژووی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا، هەموو ئەمانە لە کاتێکدایە کە ناوبراو تەمەنی 39 ساڵە و لە کۆتاییەکانی ژیانی وەرزشیی نزیکدەبێتەوە.

لە کاتی تۆمارکردنی گۆڵی دووەمدا، سوڵتانی تۆپی پێ دەستی بۆ دانیشتگای یاریگای سان سیرۆ بەرزکردەوە بەتایبەت ئەو پێگەیەی پاولۆ ماڵدینی و ڕیکی ماسارا لێی دانیشتبوون، کە ئەوەش ئاماژەبوو بۆ ململانێکردنیان سەرەڕای تەمەنە زۆرەکەی.

ڕۆژنامەی ” زە سەن”ی بەریتانی ئاشکرایکردووە، ستیفانۆ پیۆلی ڕاهێنەری ڕۆسۆنێری بە تواناکانی ئێبرا سەرسامە و لە کۆتا بوونەوەی لەگەڵ بەڕێوبەرانی یانە بڕیاریانداوە بۆندەکەی نوێبکەنەوە.

ئێبرا و سیتیفانۆ پیۆلی لە مەشقوڕاهێنانەکانی یانەی ئەی سی میلان

بەپێی سەرچاوەکە، مانگی داهاتوو نوێنەرانی یانە لۆمپاردیەکەدا لەگەڵ هێرشبەرەکە و مینۆ ڕایۆلای لێپرسراوی کارەکانی دانوستاندن دەستپێدەکەن، پێشنیازێکیشیان بۆ یاریزانەکە کردووە تاوەکو تەمەنی 41 ساڵی لە یاریگاکانی ئیتاڵیا بە درێسی میلانەوە بەردەوامبێت، واتا نوێکردنەوەی بۆندەکەی بۆ ماوەی دوو وەرزی دیکە.

زڵاتان بەدرێسی یانەکانی مالمۆ و ئەیاکس ئەمستەردام و یوڤانتۆس و ئینتەرمیلان و بەرشلۆنە و ئەی سی میلان و پاریس سانت جێرمان و مانچستەر یونایتد و لۆس ئەنجلس گالاکسیەوە زیاتر لە 780 یاریکردووە، 500 گۆڵی تۆمارکردووە، لە کۆتایی وەرزی 2020/2021 بۆندەکەی لەگەڵ میلان کۆتاییدێت و بە ئەگەرێکی زۆرەوە نوێدەکرێتەوە.

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. دەستبەسەر 14 تۆن باینجانی خراپبوودا گیرا

بابەتی دواتر

نرخی دۆلار دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share