پزیشکەکانی بەرشلۆنە لە بارەی پێدری و دێمبیلی-یەوە هۆشداری دەدەن

یانەی بەرشلۆنە نایەوێت سەرکێشی بە داهاتووی دووان لە یاریزانە پێکراوەکانییەوە بکات، بەو هۆیەشەوە بەشداریکردنیان لە کلاسیکۆی جامی شای ئیسپانیا یەکلایی نەبووەتەوە.

ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی کەتەلۆنی لەزاری سەرچاوە ناوخۆییەکانی یانەی بەرشلۆنەوە بڵاویکردووەتەوە، چاڤی هێرناندێز لەسەر ڕاسپاردەی تیمی پزیشکیی بارسا، بڕیاریداوە سەرکێشی بە داهاتووی پێدری و عوسمان دێمبیلی-یەوە نەکات و بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ شێوازی چارەسەربوون و گەڕانەوەیاندا بکات.

بەپێی سەرچاوەکە، بابەتی بەشداریکردنی دووانە پێکراوەکە لە کلاسیکۆی “کۆپا دێل رێ” یەکلایی نەبووەتەوە، بەڵکو لەسەر ئەوە وەستاوە لە ماوەی (14) ڕۆژی داهاتوودا کاردانەوەیان بەرامبەر بە چارەسەرەکان چۆن دەبێت.

لە ڕێکەوتی (5ی نیسانی 2023)، بەرشلۆنە لە یاریگای “کامپ نو” یاریی گەڕانەوەی قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید ئەنجامبدات.

بابەتی پێشتر

مانگی (12) هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید بە خەونە گەورەکە دەگەن

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: لە مانگی رەمەزاندا پێویستە ئیلهام لە ماناكانی ئارامی و دان بەخۆداگرتن و برایەتی و پابەندی وەربگرین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share