بەهۆی کەمبوونەوەی پشکی ئەمریکا نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت، ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی شوبات جارێکی دیکە بەرزبوونەوەی تۆمارکرد کە ماوەی هەفتەیەک زیاترە بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، ئەمەش بەهۆی کەمبوونەوەی نەوتی خاوی ئەمریکی و بەرزبوونەوەی خواست لەسەر وزە لە جیهاندا.

نەوتی خاوی برێنت، ئەمڕۆ بەبڕی 11 سەنت و بەڕێژەی %0.2 بەرزبووەوە، بەمەش نرخەکەی گەیشتە 61.20 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، دوای ئەوەی دوێنێ نرخەکەی بە نزیکەیی %1 بەرزبووەوە و بەمەش بەرزترین نرخی تۆمارکرد لەماوەی 13 مانگی ڕابروودا.

هەروەها بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی جیهاندا 2 سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە 58.28 دۆلار.

ڕاگەیەنراوەکانی پەیمانگای پەترۆڵی ئەمریکی دەریدەخەن یەدەگی نەوتی ئەمریکی بە بڕی 3.5 ملیۆن بەرمیل کەمبووەتەوە و لە 5ی شوباتدا گەیشتووەتە بەنزیکەیی 474.1 ملیۆن بەرمیل.

بابەتی پێشتر

هێزە ئەمنییەكانی عێراق لە سێ پارێزگا "ئۆپراسیۆنێكی فراوانیان" دەستپێكرد

بابەتی دواتر

لەبارەی "كۆرۆنای درێژخایەن"ەوە هۆشداری دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share