بەرپرسێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، “گەنجینەکان ئاگادارکراونەتەوە مووچەی مامۆستایانی وەزارەتی خوێندنی باڵا دابەشبکەن”.
د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی كارگێری لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “بە سەرجەم گەنجینەکانمان راگەیاندووە، وردبینی لە لیستەکاندا بکەن بۆ ئەوەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا دابەشبکرێت”.
وتیشی، “ئێستا نزیکەی سێ هەزار مامۆستای گرێبەست لە وەزارەتی خوێندنی باڵا تۆمارکراون”.
لەبارەی گرفتی دواکەوتنی مووچەی ئەو مامۆستایانە د. توانا نەجەف وتی، “هۆکارەکە تەرخاننەکردنی شایستەی دارایی بووە و ئێستا چارسەرکراوە”.