بەهۆی کەمبوونەوەی پشکی ئەمریکا نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت، ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی شوبات جارێکی دیکە بەرزبوونەوەی تۆمارکرد کە ماوەی هەفتەیەک زیاترە بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، ئەمەش بەهۆی کەمبوونەوەی نەوتی خاوی ئەمریکی و بەرزبوونەوەی خواست لەسەر وزە لە جیهاندا.

نەوتی خاوی برێنت، ئەمڕۆ بەبڕی 11 سەنت و بەڕێژەی %0.2 بەرزبووەوە، بەمەش نرخەکەی گەیشتە 61.20 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، دوای ئەوەی دوێنێ نرخەکەی بە نزیکەیی %1 بەرزبووەوە و بەمەش بەرزترین نرخی تۆمارکرد لەماوەی 13 مانگی ڕابروودا.

هەروەها بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی جیهاندا 2 سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە 58.28 دۆلار.

ڕاگەیەنراوەکانی پەیمانگای پەترۆڵی ئەمریکی دەریدەخەن یەدەگی نەوتی ئەمریکی بە بڕی 3.5 ملیۆن بەرمیل کەمبووەتەوە و لە 5ی شوباتدا گەیشتووەتە بەنزیکەیی 474.1 ملیۆن بەرمیل.

بابەتی پێشتر

هێزە ئەمنییەكانی عێراق لە سێ پارێزگا "ئۆپراسیۆنێكی فراوانیان" دەستپێكرد

بابەتی دواتر

لەبارەی "كۆرۆنای درێژخایەن"ەوە هۆشداری دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار زیاتر دابەزی

ئەمڕۆ سێشەممە بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی زیاتر دابەزی و 100 دۆلار بە 157 هەزار دینارە.…
Total
0
Share