ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆ لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێم پشووە، دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ بەردەوامدەبێت.

بەپێی ئەو لیستی مووچەیەی وەزارەتی دارایی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ مووچەی (دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، دیوانی چاودێریی دارایی، مافی مرۆڤ، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، دارایی و ئابوری، تەندروستی) دابەشدەکرێت.

ئەوە لەکاتێکدایە درەنگانی شەوی رابردوو وەزارەتی دارایی بڵاویکردەوە، لەگەڵ ئەوەی رۆژی دووشەممە پشووی رەسمییە لە هەرێمی کوردستان، دابەشکردنی مووچە بەپێی خشتەی راگەیەندراو بەردەوامدەبێت و دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لە ئەستۆدایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دامەزراوەی دادوەریی عێراق سەربەخۆ و رێزلێگیراوە

سەرۆكی یەكێتی رایدەگەیەنێت، دامەزراوەی دادوەریی عێراق دامەزراوەیەکی نیشتمانی، سەربەخۆ و رێزلێگیراوە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان…
زیاتر ببینە

جێگری سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکاران: زیادکردنی باجی گومرگی ئەمریکا کاریگەری لەسەر نرخی شمەک لە هەرێم نابێت

شێخ عەتا محەمەد جێگری سەرۆکی گشتیی هاوردە و ناردنکارانی کوردستان رایگەیاند، بڕیاری زیادکردنی باجی گومرگی لەلایەن ئەمریکاوە هیچ…
Total
0
Share