لەبارەی “كۆرۆنای درێژخایەن”ەوە هۆشداری دەدرێت

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات لە نەخۆشیی “كۆرۆنای درێژخایەن”، داوای توێژینەوەی زیاتر لەو بوارەدا دەكات.

بە گوێرەی ئاژانسە جیهانییەكان، ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی شوبات، تیدرۆس ئادهانۆم، بەڕێوبەری گشتیی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاندووە، “ناكرێت كۆرۆنای درێژخایەن پشتگوێ بخەین”.

ئەو بەرپرسەی تەندروستیی جیهانی ئەوەشی خستوەتەڕوو، “كاریگەریی كۆرۆنای درێژخایەن لەسەر كۆمەڵگا و ئابوری بووەتە دیاردە، هەرچەندە توێژینەوەكان بەردەوامن بەڵام بەس نین”.

لای خۆیەوە، ئەی ئێف پی لە زاری ڤایڵ گارسۆن، پزیشكێكی بەریتانییەوە ڕایگەیاندووە، “كۆرۆنای درێژخایەن، دەكرێت ببێتە پەتایەك لەسەر پەتایەكی دیكە”.

ئەو پزیشەكە بەریتانییە ئەوەشی ئاشكراكردووە، “ئەو كەسانەی تووشی ئەو كۆرۆنایە بوون كار و پەیوەندییەكانیان لەدەستداوە، پێویستە پەلە بكرێت لە تێگەیشتن لەو بابەتە”.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، كۆرۆنای درێژخایەن كەمتر لەنێو منداڵاندا هەستی پێكراوە، زیاتر لەنێو گەورەكاندا بوونی هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ته‌ندروستیی عێراق: گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان به‌هۆی ئۆمیكرۆنه‌وه‌ ڕاناگرین

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیى ته‌ندروستی له‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆنەوە، به‌غداد پلانی ڕاگرتنی گه‌شتەكانی فڕۆكه‌وانی نییه‌.…
Total
0
Share