هێزە ئەمنییەكانی عێراق لە سێ پارێزگا “ئۆپراسیۆنێكی فراوانیان” دەستپێكرد

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاشكرایكردووە، ئۆپراسیۆنێكی فراوان لە سێ ناوچەی جیا دەستیپێكردووە بۆ “پاككردنەوەیان لە چەكدارانی داعش”.

 لە ڕاگەیەندراوێكدا شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاماژەی بەوەكردووە، “بە سەرپەرشتیی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان، بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی شوبات، دەستكرا بە ئۆپراسیۆنێكی ئەمنیی هاوبەش و فراوان لە ناوچەكانی ڕۆژئاوای عێراق و دوورگەی كەرەمە و ڕۆژهەڵاتی دەریاچەی سەرسار”.

شانەكە ئەوەشی ڕاگەیاندووە، “فەرماندەییەكانی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان لە بەغداد و سامەرا و ئەنبار لەگەڵ هێزەكانی حەشدی شەعبی بە پاڵپشتیی فڕۆكە جەنگییەكان و هیزە ئاسمانییەكان بەشدارن لەو ئۆپراسیۆنە”.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا باس لەوە كراوە، مەبەست لەو ئۆپراسیۆنە ئەمنی و سەربازییە ئەوەیە كە ئەو ناوچانە لە “چەكدارانی داعشی تیرۆریستی” پاك بكرێتەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، دوێنێ سێشەممە دەزگای هەواڵگریی عێراقی ئاشكرایكرد، “24 ئەندامی داعشیان لە عێراق دەستگیركردووە”.

بابەتی پێشتر

داوا لە بایدن كراوە ئەردۆغان ڕابگرێت لە پێشێلكردنی مافی مرۆڤ

بابەتی دواتر

بەهۆی کەمبوونەوەی پشکی ئەمریکا نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share