عێراق لە ئەنجامی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان.. ڕێکار دژی تورکیا دەگرینەبەر

 

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بەتوندی هێرشەکەی دوو ڕۆژ لەمەوبەری تورکیا لە سنووری ناحیەی سنووری سەرکۆنە دەکات و جەختدەکاتەوە، ڕێکار دژی تورکیا دەگرنەبەر دوای کۆتاییهاتنی لێکۆڵینەوەکان.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاویکردووەتەوە ڕایگەیاندووە، بە توندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشەکانی تورکیا دەکەین، کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە ناوچەی سنوونێی سەربە قەزای شەنگال ئەنجامی دا و ڕێکاری توند بەرامبەر تورکیا دەگرینەبەر دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان لەو پێشێلکارییانە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشکرایکردووە، ئەو هەڵوێستانە پێشێلکاریی ڕوونن بۆ سەر سەروەریی خاکی عێراق، هەروەها هەڕەشەن بۆسەر ئاسایشی هاوڵاتییان، کە بەهۆی ئەو هێرشانەوە هاوڵاتییان شەهید و بریندار دەبن.

ڕاگەیەندراوەکە دەڵێت، ئەو پێشێلکارییانە ئاسایشی عێراق و گەلەکەی دەکاتە ئامانج، داوای یەکهەڵوێستی دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی، دژایەتیی هەر هێرش دەکاتە کە ئاژاوە و ناسەقامگیری دروستبکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وادەی دابەشکردنی پارەی کارمەندان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان راگەیەندرا

کۆمسیۆنی عێراق، وادەی دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئاشکرادەکات. کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی…
Total
0
Share