وێنە.. لە هۆتێلێکی سلێمانی ژورەکان بە “پیک نیک” گەرمکراوە

لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشکرای دەکەن، هۆتێلێکیان لەبەر پابەندنەبوونی ڕێنماییەکان داخستووە کە ژورەکانیان بە “پیک نیک” گەرمکردووە.

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا لەسەر داخستنی هۆتێل کامەران دەڵێت، “لەکاتی سەردانی لیژنەکە بۆ هۆتێل کامەران، دەرکەوتوە شوێنەکە پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی نیە، پێویستە شوێنە گەشتیارییەکان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و مەرجەکانی دیکەی کارکردن بن”.

لیژنەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ” یەکێکی دیکە لەسەرپێچیەکانی هۆتێل کامەران، جێبەجێ نەکردنی مەرجەکانی سیستمی بەرگری شارستانییە لە شوێنەکەیدا، و له‌ هەر ژورێک بوتڵێک غازی لەجۆری (پیک نیک) بۆ خۆگەرمکردنەوە و ئامادەکردنی خواردەمەنی داناوە لەگەڵ شکاندنی پێوەری کارەبا و دەستکاری کردنی کێبڵی کارەبای نیشتیمانی”.

ڕاگەیەندراوەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، ” بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی، هۆتێل کامەران دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە”.

بابەتی پێشتر

وێنە.. ڕێوڕەسمی ناشتنی ژنێکی نیپاڵی لە سلێمانی

بابەتی دواتر

تەندروستیی جیهانی هێشتا سەرچاوەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نەدۆزیوەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share