عەلی حەمە ساڵح: دۆخی موچە لە مانگی داهاتوودا خراپتر دەبێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی گەندەڵی لە خاڵە سنوورییەکان و جێبەجێنەکردنی یاسای چاکسازییەوە، دۆخی موچە لەمانگی داهاتوودا زۆر خراپتر دەبێت.

عەلی حەمەساڵح ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، كە پەیامنێری ئێستا تیایدا ئامادەبوو، ئاماژەی بەوەكرد، “یاسای چاکسازی جێبەجێنەکراوە و تا ئێستا یەک خانەنشینی نایاسایی موچەکانیان ڕانەگیراوە”.

وتیشی، “گەندەڵییەكی زۆر هەیە لە خاڵە سنوورییەکان هەیە بەناوی جیاجیاوە، پارەی زۆر وەردەگرن، ئەوەش وایکردووە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە خاڵە سنوورییەکان، بەتایبەتی لە پەروێزخان و باشماخ زۆر کەمبێتەوە”.

پەرلەمانتارەكەی گۆڕان باسی لەوەشكرد، “تائێستا پارتی باوەڕ بە کەمبوونەوەی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە خاڵە سنوورییەکانی سلێمانی ناكات و یەکێتی تۆمەتباردەکات بەوەی داهاتەکە ناگەڕێنێتەوە، هەر بۆیە لەو نێوەندەدا خەڵک باجەکەی دەدات”.

پەرلەمانتارەكەی لیژنەی دارایی پێشیوایە، ئەگەرێکی لاوازە عێراق پارە بنێرێت، بۆیە، ئەم مانگە دۆخی موچە زۆر خراپتر دەبێت لەمانگی پێشوو”.

ڕوونیشیكردەوە، “لە بەرمیلێك نەوتی فرۆشراوی هەرێم 21 دۆلار دەمێنێتەوە و بە هەزاران كادری حزبی بەنایاسایی خانەنشین كراون و تائێستا كۆمپانیاكان باج نادەن، ئیتر چۆن موچە بۆ مامۆستا بمێنێتەوە”.

دەشڵێت، ئەگەر چاكسازییەكان جێبەجێ نەكرێن، فشاری لایەنەكان بۆ پێدانی موچە تەنها موزایەدەیە، چونكە داهات زۆر كەمیكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر كوژرانی ئەفسەرەكە ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردووەتەوە، ئەفسەرێكیان لەلایەن كەسێكی نەناسراوەوە دەستڕێژی گوللەی لێكراوە و گیانیلەدەستداوە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە تێیدا هاتووە،…
زیاتر ببینە

سەرپەرشتیاریی بایۆمەتری سلێمانی: سەرەتای ئەم هەفتەیە لیستى مووچەى مانگی شوبات رەوانەى بەغداد دەکرێت

سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە سێ رۆژی داهاتوودا سەرجەم کارەکانی ئامادەکردنی مووچەی مانگی شوبات کۆتاییدێت و دواتر رەوانەی…
Total
0
Share