بڕیارێکی نوێ سەبارەت بە شۆفێرانی تاکسی دەرچوو

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بڕیاریدا لۆگۆی تاکسی بدات بەو شۆفێرانەی کە فەرمانبەری حکومەتن بەو مەرجەی مووچەکانیان لە یەک ملیۆن دینار کەمتربێت.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی ناوخۆ کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، “رێگەدەدرێت بە پێدانی لۆگۆی تاکسی بەو شۆفێرانەی دانیشتووی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمن و لە هێڵی گواستنەوەی نێوان ئەو ناوچانە و شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان کاردەکەن، بەو مەرجەی پێش دەرچوونی فەرمانەکە خاوەنی هێڵی گواستنەوە بن”.

هەر لە نووسراوەکەدا هاتووە، “لۆگۆی تاکسی دەدرێت بە شۆفێرانی تاکسی دانیشتووی شارەکانی هەرێم گەر تەنانەت بەڵگەنامەکانیان سەر بە ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم بێت، بۆ ئەمەش پێویستی بە پشتگیری ئاسایش و موختاری گەڕەک هەیە”.

لەبەشێکی دیکەی نووسراوەکەدا هاتووە، “رێگە بە فەرمانبەرانی حکومەت دەدرێت لۆگۆی تاکسی وەربگرن بەو مەرجەی مووچەکەی لە یەک ملیۆن دینار کەمتربێت”.

لە کۆتایی نوسراوەکەشدا جەختلەوەکراوەتەوە، “لەدوای ئەو وادەیەی بۆ تەواوکردنی مامەڵەکان دیاریکراوە، رێگە بە کارکردنی هیچ تاکسییەکی بێ لۆگۆ نادرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی گواستنەوە: بڕیاری زیادکردنی باج کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت ناگرێتەوە

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، رایگەیاند، بڕیاری زیادکردنی باج کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت ناگرێتەوە. دیلان رەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و…
Total
0
Share