وەزیری پەروەردەی هەرێم هەرێم جەختیکردەوە، تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی قۆناغی 9 ی بنەڕەتی و 12 ی ئامادەیی لە وادەی خۆیاندا ئەنجامدەدرێن.
ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دەسەڵات بە بەڕێوەبەری بەشێک لە پەروەردەکان کراوە گۆڕانکاری لە کاتی تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرزی دووەم ئەنجامبدەن، بەڵام تاقیکردنەوەی نیشتمانیی قۆناغی نۆی بنەڕەتی و تاقیکردنەوەی وزاری قۆناغی 12 لە وادەی خۆیدا ئەنجامدەدرێت.
سەبارەت بە دامەزراندنی مامۆستای نوێ لە شوێنی ئەو مامۆستایانەی خانەنشین بوون وەزیری پەروەردە ئاشکرایکرد، بەپێی یاسای بودجە شوێنی ئەو مامۆستایانەی کە خانەنشین بوون بە دامەزراندنی نوێ پڕناکرێتەوە.