هەڵوێستی حزبەكەی هادی عامری سەبارەت بە پشكی كوردستان ئاشكرابوو

نووسراوێكی دزەپێكراو كە مێژووەكەی بۆ دوێنێ دووشەممە 8ی شوبات دەگەڕێتەوە، هەڵوێستی هاوپەیمانێتیی فەتح بە سەرۆكایەتیی هادی عامری لەبارەی پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەدا ئاشكرادەكات.

ئەمڕۆ سێشەممە 9ی شوبات، نووسراوێكی دزەپێكراو لە میدیای عێراقیدا بڵاوكراوەتەوە كە دوێنێ لەلایەن پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی فەتح-ـەوە دەركراوە.

پەرلەمانتارانی فەتح جەختدەكەنەوە كە بە مەرج پشكی هەرێم لە بودجەدا بنێردرێت و چەند خاڵێكی تریش بۆ پرۆژەیاساكە زیادبكرێت، ئەگەرنا دەنگ بە پرۆژەیاسای بودجە نادەن. دەشڵێن، “دەبێت پشكی هەرێمی كوردستان لە كۆی خەرجییەكان و دوای دەركردنی خەرجییە سیادییەكان دیاری بكرێت.”

مەرجێكی تری هاوپەیمانێتییەكە بۆ دەنگدان بە پرۆژەیاسای بودجە، ئەوەیە كە “نرخی دۆلارێك بە 1119 دینار لە بودجەدا دیاریبكرێت.”

لە نووسراوەكەدا هاتووە، “دەبێت وەزارەتی دارایی عێراق، سڕینەوە و نوێكردنەوەی پلە وەزیفییەكان دەستپێبكات، بەتایبەت بۆ وانەبێژانی خۆبەخش، هەروەها لە بودجەدا شایستە داراییەكانی ئەو وانەبێژانە جێگیربكرێن.”

 

بابەتی پێشتر

مەشقی جەستەیی.. چوار هۆکار وا دەکەن بەکارهێنانی کێشی سوک لە قورس باشتربێت

بابەتی دواتر

ژنێکی نیپاڵی بە ڕێوڕەسمی "چوار ئاین" لە سلێمانی بە خاکسپێردرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share