مەترسی هەیە كامپی هۆل ببێتە شوێنی چالاكییەكانی داعش

تەنها لە ئەمساڵدا لە كامپی هۆل 14 حاڵەتی كووشتن تۆماركراون، هەندێكیان حاڵەتی سەربڕین بوون، مەترسی ئەوە هەیە كامپەكە ببێتە مۆڵگەی داعش.

بەگوێرەی هەواڵێكی ئەی ئێف پی-ی فەڕەنسی كە پشتی بە زانیارییەكانی لایەنە فەرمییە كوردییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان بەستووە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 14 حاڵەتی كووشتن لەنێو كامپی هۆل تۆماركراون.

ئەوەش ئاشكراكراوە، لەو 14 حاڵەتی كووشتنە سێ-یان سەریان بڕاوە و ئەوانەی دیكەش بە دەمانچەی بێدەنگ كوژراون.

ئەو كەسانەی كوژراون، 10 كەسیان بە ڕەگەز عێراقی بوون و چوارەكەی دیكەشیان سوری بوون.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە مانگی پێشوو نەتەوەیەكگرتووەكان هۆشداری دا لەوەی، ڕەنگە بارودۆخی ئەمنیی كامپەكە لەدەست دەربچێت.

كامپی هۆل 62 هەزار كەسی تێدایە، 80%یان ژن و منداڵن و كەسوكاری چەكدارانی داعشن، كامپەكەش لەژێر دەسەڵاتی هەسەدەیە.

بابەتی پێشتر

تەنها لە شارۆچکەیەکدا 120 منداڵ بەشوو دراون

بابەتی دواتر

گەنجێکی کورد لەژێر ئەشکەنجە و لێداندا گیانی لە دەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share