گەنجێکی کورد لەژێر ئەشکەنجە و لێداندا گیانی لە دەستدا

چەند ڕۆژێک پێش ئێستا گەنجێکی کورد بەناوی مێهرداد تاڵشی لە میترۆیەکی شاری تاراندا دەستگیرکراوە و گواستراوەتەوە بۆ زیندان، بەڵام لەوێ لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لە دەستداوە.

ئەو گەنجە کوردە خەڵکی شارۆچکەی دیواندەرە بووە و تەمەنی 21 ساڵە، چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لەگەڵ کەسێکی دیکە دەستگیرکراون و گواستراونەتەوە بۆ بنکەی پۆلیسی 115 لە تاران.

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاشکرایدەکەن، تەرمی گەنجە کوردەکە ئاسەواری لێدان و ئەشکەنجەی پێوە بووە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، مێهرداد بە تۆمەتی هەڵگرتنی مادەی هۆشبەر دەستگیرکراوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوناس و چارەنووسی ئەو کەسەی دیکە لە بەر دەستدا نیە و تەنانەت لەو کەیسەدا ناوی کەسی دووەم سڕاوەتەوە.

دەستگیرکردنی مێهرداد بە تۆمەتی گۆمانلێکردن بە هەڵگرتنی مادەی هۆشبەر لە کاتێکدایە کە بە وتەی بنەماڵەکەی، ناوبراو هیچ جۆرە پێشینەی سزادان و تەنانەت بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر نەبووە و وەرزشکار بووە.

باوکی مێهرداد قسەی بۆ ڕێکخراوەکان کردووە و دەڵێت، ئەوان پەیوەندیان کردووە بە نەخۆشخانە و پێیان ڕاگەیاندوون هیچ شتێک لەبارەی مەرگی گەنجەکەوە نازانن و تەنها بە تەرمی لەلایەن پۆلیسەوە ڕادەستیان کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رەیان کلدانی: شەهیدبوونی فەرماندە ئاکام زیانێکی گەورە بوو لە ئاسایشی کوردستان

رەیان کلدانی سەرۆکی بزووتنەوەی بابلییون لە پەیامێكی هاوخەمیدا کە بەبۆنەی شەهیدبوونی فەرماندە ئاکام عومەر بڵاویکردەوە رایگەیاند، شەهیدبوونی زیانێکی…
زیاتر ببینە

نوخشە ناسیح: هەموو هەوڵێکی خۆمان بۆ تێپەڕاندنی یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەخەینەگەڕ

قائیمقامی هەڵەبجە، رایگەیاند، “هەموو هەوڵێکی خۆمان بۆ تێپەڕاندنی یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەخەینەگەڕ”. نوخشە ناسیح، قائیمقامی هەڵەبجە، لە لێدوانێکی…
Total
0
Share